رێوڕەسمی هەشتا و شەشەمین بەخشینی خەڵاتی ئۆسکار لە ھۆڵی شانۆی دۆلبی لە شاری لۆس ئەنجیلۆس ئەمریکا دەستیپێکرد.
بەھۆی ئۆڵۆمپیادی سۆچی لە روسیا، حەفتەیەک دوای کاتی خۆی بەخشینی خەڵاتی دەستیپێکرد.
لەو رێورەسمەدا کە لە شەوێکی بارانی لۆس ئەنجیلۆس بەڕێوەچوو، ھەریەکە لە ئەلەن دەگەنەرەس و جیم کارەی، بە قسە خۆشەکانیان کەشێکی خۆشیان بەخشییە هۆڵەکە.