Zehra Ulucak,Adem Şalvarcıoğlu
05 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
لیژنه‌ی نه‌رویجیی نۆبڵ، بڕیاریدا خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی ئه‌مساڵ به‌هۆی هه‌وڵه‌كانیان بۆ راگرتنی به‌كارهێنانی توندوتیژیی سێكسیی وه‌ك چه‌كێكی جه‌نگ، ببه‌خشێته هه‌ریه‌ك له دكتۆر دێنیس مهكوێگه و نادیه موراد.
لیژنه‌كه بڵاویكرده‌وه خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی ئه‌مساڵ به‌خشراوه‌ته هه‌ریه‌ك له دكتۆر دێنیس مهكوێگه و چالاكوانی ئێزدیی نادیه موراد، ئه‌وه‌ش به‌هۆی هه‌وڵ و كۆششی ئه‌و دوو كه‌سه له‌پێناو كۆتاییهێنان به توندوتیژیی سێكسیی.
ده‌نیس مهكوێگه له‌دایكبووی ساڵی ١٩٥٥ی كۆنگۆیه، چالاكوانی و داكۆكیكاری مافه‌كانی مرۆڤه و وه‌ك پزیشكێك ساڵانێكی زۆری ته‌مه‌نی له هاوكارییكردنی قوربانییانی توندوتیژیی سێكسیی له وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ربردووه، چه‌ندین ساڵه سه‌رگه‌رمی چاره‌سه‌ری ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ده‌ستدرێژیی سێكسییان كراوه‌ته سه‌ر. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا خۆی و تیمه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری هه‌زاران كه‌سیان كردووه.
نادیه موراد ساڵی ١٩٩٣ له‌دایكبووه، کچە چالاکوانێکی ئێزدییە. شه‌ش برا و دایکی لە هێرشی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشدا گوللـە بارانکراون. یەکێکە لەو کچە کوردە ئێزدیانەی لەدەستی داعش رزگاریبووە.
نادیه له ئه‌یلوولی ساڵی ٢٠١٦دا وه‌ك باڵیۆزی نیازپاكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستنیشانكراوه و له‌ساڵی ٢٠١٧دا خه‌ڵاتی ڤاكڵاڤ هاڤڵی له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئه‌ورووپاوه پێ به‌خشراوه.
نادیە له‌و كاته‌وه‌ی له ده‌ستی داعش هه‌ڵاتووه، هه‌وڵ و كۆششه‌كانی له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانییكردن به مرۆڤ چڕكردووه‌ته‌وه.
٢١٦ كه‌س و ١١٥ دامه‌زراوه كه كۆی گشتییان ده‌كاته ٣٣١ پاڵێوراو، بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئه‌مساڵ كاندیدكرابوون.