İbrahim Sipahi
06 ئادار 2025•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2025
ئیستانبوڵ ــ AA
سەرۆکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەت لە غەززە، سەلامە مەعروف ڕایگەیاند: " ھەرگێز ئێمە نەبووین بە کێشە، بەڵکو ئەوەی بەردەوام بووە بە کێشە داگیرکارە".
پێشتر سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕاگەیاندراوێکی لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "Truth Social" بڵاوکردەوە تیایدا باسی لە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە و ئاڵوگۆڕی دیلەکان کرد، ھەروەھا وەک ھەڕەشە داوای لە حەماس کرد کە بەپەلە سەرجەم بەدیلگیراوە ئیسرائیلییەکان ئازاد بکات.
سەلامە مەعروف لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە وەڵامی ھەڕەشەکەی دۆناڵد ترەمپ، ڕاگەیاندووە: "ھەر ئەم جۆرە ھەڵوێستانەن کە ھێز و توانای دەدەن بە ناتانیاھۆی تاوانبار لەوەی بە بەرامبەر بە دوو ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار کەس دریژە بە ئەنجامدانی جەنگ بدات".
ھەروەھا نووسیوویەتی: "ھەرگیز گەل و مقاوەمەی فەڵەستین لە غەززە نەبوون بە کێشە، بەڵکو ئەوەی بەردەوام بووە بە کێشە داگیرکارە، ئەوەی ئەمڕۆ لە کەرتی ڕۆژئاوا و قودس ڕوودەدەن، باشترین بەڵگەن لەوبارەیەوە".