Naim Berjawi
29 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2026
حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە سوپای ئیسرائیل بە ئەنجامدانی زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانیی بۆ سەر ژمارەیەک ناوچەی باشووری لوبنان، بەردەوامە لە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن حزبوڵڵای لوبنانەوە بڵاوکراوەتەوە، تیایدا ئاماژە بەوەدراوە کە سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانیی کردووەتەوە سەر ژمارەیەک ناوچەی باشووری لوبنان.
حزبوڵڵای لوبنان ئاماژەی بەوەداوە، ئەو ھێرشانەی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەکانی باشووری لوبنان، پێشێلکردنێکی ڕوونی ڕێککەوتنی ئاگربەستە.
ھەروەھا حزبوڵڵای لوبنان باسی لەوەش کردووە کە لە نزیکەوە چاودێری پێشێلکارییەکانی سوپای ئیسرائیل دەکەن و جەختی لەوەش کردووەتەوە کە مافی خۆیانە، وەڵامی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەکانی باشووری لوبنان بدەنەوە.