ده‌رعا
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی گشتی شۆڕشی سووریاوه بڵاو كراوه‌ته‌وه، دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی 21 كه‌س پشتڕاست كراوه‌ته‌وه كه له ناوچه‌ی تهلئوم هۆرانی شارۆچكه‌ی ناوا له‌لایەن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه كوژراون.
له درێژەی روونكردنه‌وه‌كه‌دا ناسنامه‌ی دووكه‌س له قوربانییه‌كان دیاری كراوه به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی ورد لهبارهیەوه نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.
له‌كاتێكدا یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ربه سوپای ئازادی سوریا له ئه‌نجامی ئۆپهراسیۆنهكانیاندا توانیویانه كۆنترۆڵی شارۆچكه‌ی ناوا بكه‌ن، سوپای سووریا كه له ناوچه‌كه كشاوه‌ته‌وه له كێڵگه‌كانی ناوچه‌كه‌دا ئه‌و كه‌سانه‌ی كوشتووه كه په‌یوه‌ندیان به هێزه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه هه‌بووه.