Zana Natık Kerem
16 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 16 حوزەیران 2026
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق و سووریا، تۆم باراک بۆ تاوتوێکردنی ژمارەیەک پرسی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی کوردستان، بەسەردانێک گەیشتە ھەولێر.
بەپێی زانیارییەكان لەئێستادا، تۆم باراک لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەدایە و ژمارەیەک پرسی گرنگ تاوتوێ دەکەن.
چاوەڕوان دەکرێت تۆم بەڕاک لە سەردانەکەی بۆ ھەولێر بە جیا لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی کۆببێتەوە.
دوێنێ دووشەممە، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق و سووریا، تۆم باراک بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی کۆبووەوە.