12 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2020
نیویۆرك - AA
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه، ده‌ریخستووه ره‌نگه په‌یوه‌ندی هه‌بێت له‌نێوان كه‌می ڤیتامین D و به‌رزی رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19).
له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا كه له‌لایه‌ن گرووپێك توێژه‌ر له زانكۆی نۆرسوێسترن له ویلایه‌تی ئیلینۆی ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه كه له وڵاتانی وه‌ك ئیتاڵیا، ئیسپانیا و به‌ریتانیا به‌رزه، ئاستیی ڤیتامین D تیایاندا كه‌مه به به‌راورد به حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان له وڵاتانی دیكه‌دا.
له راپۆرتی توێژینه‌وه‌كه‌دا لێدوانی سه‌رۆكی گرووپه توێژه‌ره‌كه، ڤادیم باكمان خراوه‌ته‌ڕوو كه ده‌ڵێت؛ ''ئه‌گه‌ر توێژینه‌وه‌كه‌مان رێگریش نه‌كات له تووشبوون به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، به‌ڵام نیشانی ده‌دات كه بڕی ڤایتامین D پێویست له نه‌خۆشه‌كاندا رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان بۆ نیوه داده‌به‌زێنێت''.
ڤادیم باكمان ئاماژه‌ی به‌وه كردووە، پێدانی ڤیتامین D به هاووڵاتییانی ئه‌فریقی-ئه‌مریكی كه به‌رامبه‌ر په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بێ بهرگریترن و بۆ ئه‌و نه‌خۆشه بهتهمهنانهشی كه‌می ڤیتامینه‌كه‌یان هه‌یه له‌ئێستادا تاكه چاره‌سه‌ره.
هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه هێشتا زووه هه‌موو كه‌سێك ئاراسته‌ی وه‌رگرتنی ڤیتامین D بكرێت دژبه په‌تاكه، جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر ڤیتامینه‌كه به بڕی پێویست وه‌رنه‌گیرێت ره‌نگه كاریگه‌ری دیكه‌ی هه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه پێویسته توێژینه‌وه‌كه قوڵتر بكرێته‌وه بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامی كۆتایی.