ئەزمیر AA
لە ناوچەی بۆرنۆڤای شاری ئەزمیر ژنێک بە ناوی (چ. ئە) کە لە تەمەنی (٣٣) ساڵیدایە بەھۆی پەیوەندیی نایاسایی نێوان ھاوسەرەکەی و ژنێکی دیکە بە ناوی (ف .ئە) و ھەروەھا دووگیانکردنی، لەگەڵ ھاوسەرەکەی کە ماوەی ١٠ ساڵە ھاوسەرگیری لەگەڵ کردووە، دەبێتە دەمقاڵێیان.
بە ھۆی توندبوونی دەمقاڵێکە (چ. ئە) دوای نووستنی ھاوسەرەکەی، ئەو روونەی کە داخی کردبوو دەرژێنێتە نێو قاچییەوە و رادەکات، بە ھۆی بیستنی ھاواری (ف. ئە)وە دەراوسێکانی پەیوەندییان بە تیمی تایبەتی فریاگوزاریەوە کردووە.
تیمی تایبەتی فریاگوزاری لە شوێنی رووداوەکە چارەسەری سەرەتایی بۆ (ف. ئە) دەکات و دواتر بۆ نەخۆشخانەی زانکۆی ئەگە دەیگوازنەوە و دواتر ھێزەکانی پۆلیسیش (چ.ئە)یان دەستگیر کرد.
(چ. ئە) کاتێک بۆ وەرگرتنی راپۆرتی تەندروستی ھێنرایە نەخۆشخانەی تورکان ئوزیلخانی برۆنۆڤا، لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسەکان رایگەیاند: ھاوسەرەکەم ژنێکی دیکەی دوو گیان کردووە، من و چوار منداڵی خۆی لە برسێتی جێھێشتووە و کاری بۆ ژنەکەی دیکە کردووە.