Koray Taşdemir
03 تشرینی دووەم 2026•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2026
تورکیا و کۆریای باشوور چوار ڕێککەوتننامەیان لە بوارەکانی زانست، تەکنەلۆجی، سەرچاوە سروشتییەکان، وزە و وزەی ئەتۆمی واژوو کرد.
دوای دیدارە دووقۆڵییەکان و کۆبوونەوەی نێوان شاندەکان، لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە سێئۆل، دەست بە ڕێوڕەسمی واژووکردنی ڕێککەوتننامەکانی نێوان هەردوو وڵات کرا.
بە ئامادەبوونی سەرکۆماری توركیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی کۆریای باشوور، لی جای میونگ چوار ڕێککەوتننامە لە نێوان هەردوو وڵاتدا واژوو کرا كه بریتین له: یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن سهبارهت بە هاریکاریی لە بوارەکانی زانست، تەکنەلۆجی و داهێنان (STI)، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لهبارهی هاریکاریی لە بواری سەرچاوە سروشتییەکان و کانزاکاری، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن دهربارهی بەهێزکردنی هاریکاریی لە بواری وزە و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاریکاریی سهبارهت بە دابینکردنی دارایی بۆ پرۆژەی هێزی ئەتۆمی.