Fuat Kabakcı
06 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2021
ئەنقەرە- AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشەی کرد کە کراوەتە سەر مزگەوتی لارناکا لە بەشە یۆنانییەکەی قوبڕس.
لەوبارەیەشەوە وەزارەت راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئەم جۆرە پەلامارانە تەنها موسوڵمانانیان نەکردوەتە ئامانج بەڵکو هەڕەشەن بۆسەر هەموو بنەما مرۆییە هاوبەشەکان.
جێی وەبیرهێنانەوەیە وەزارەتی کاروباری ئایینی کۆماری قوبڕسی باکوور، ئەوەی بڵاوکردبووەوە کە لە ئێوارەی دووی کانوونی یەکەمدا هێرش کراوەتە سەر مزگەوتی لارناکا.
پالامارەکە هیچ کوژراو و بریندارێکی لێنەکەوتبووەوە، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیشدا پۆلیسی بەشە یۆنانییەکەی قوبڕس گومانلێکراوێکیان بە تۆمەتی ئەنجامدانی هێرشەکە دەستگیر کرد و دواتریش دادگا بڕیاری بەندکردنی بۆ دەستگیرکراوەکە دەرکرد.