Ethem Emre Özcan
13 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2026
وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێڕی ڕابردوودا ٣٤ کەس کوژران و بەو پێیە، لە ٢ی ئادارەوە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەیان دوو هەزار و ٨٩ کەس کوژراون.
هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان کە لە ٢ی ئادارەوە دەستی پێکردووە، بەردەوامە.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێڕی ڕابردوودا ٣٤ کەس کوژران و بەو پێیە، لە ٢ی ئادارەوە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەیان دوو هەزار و ٨٩ کەس کوژراون.
هەروەها لەم ماوەیەدا شەش هەزار و ٧٦٢ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتەکە ڕاشیگەیاندووە کە لەم ماوەیەدا ١٦٦ منداڵ و ٢٥٢ ژنیش لە ئاکامی هێرشەکاندا کوژراون.
بە پێی ڕاگەیاندراوەکە ٨٨ لە کوژراوەکان کارمەندانی تەندروستی بوون و لەم ماوەیەشدا ١٩٥ کارمەندی تەندروستیش بریندار بوون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە کە شەش نەخۆشخانە و ١٠١ ئۆتۆمبێلی هێزەکانی فریاکەوتن هێرشیان کراوەتە سەر.
بە هۆی هێرشەکانەوە تا ئێستا یەک ملیۆن و ١٦٢ هەزار کەسیش ئاوارە بوون.