Hasan Esen
17 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2021
لەندەن- AA
دادگای باڵای بەریتانیا، بڕیاریدا لە پێناوی پاراستنی شکۆی خێزانی شاهانەدا، وەسێتنامەکەی شازادە پیلیپ-ی هاوسەری شاژنە ئەلیزابێس-ی دووەم لانی کەم بۆ ماوەی ٩٠ ساڵ بەنهێنی بمێنێتەوە.
دادوەر، ئاندرو ماکفارلەن بڕیاریدا وەسێتنامەکەی شازادە فیلیپ، مۆر بکرێت و هیچ نوسخەیەکیشی تۆمار نەکرێت و لە دادگا نەهێڵدرێتەوە.
ئاندرو ماکفارلەن ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ئاشکرا کردنی وەسێتنامەکە لایەنی کەم ٩٠ ساڵی پێویستە و رایگەیاند: "بۆ پاراستنی شکۆی شاژنی بەریتانیا و ئەندامانی خێزانەکەی پێویستە نهێنییەکانی ژیانی تاکەکەسییان بپارێزرێت".
جێی وەبیرهێنانەوەیە یەکەم ئەندامی خێزانی شاهانە کە وهسێتنامهكهی بە نهێنی هێڵدرایەوە شازادە فرانسیس-ی برای شاژنە ماری-ی هاوسەری پاشا جۆرج-ی پێنجەم بوو.
بەهەمان شێوە دایکی شاژنە ئەلیزابێس-ی دووەم، شاژنە ئەلیزابێسی یەکەم و خوشکەکەی، شازادە مارگرێت، لە دوای مردنیان، وەسێتنامەکانیان مۆر کرا.
شازادە فیلیپ، کە لە مانگی حوزەیراندا لە تەمەنی ٩٩ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، ئەندامێکی دیکەی خێزانی شاهەنەیە کە وەسێتنامەکەی بەنهێنی دەهێڵدرێتەوە.