بەیروت
بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢١ی تشرینی دووەم، تەرمی چوار ئەندامی حزبوڵا کە بە ھۆی تەقینەوەی بەردەم باڵیۆزخانەی ئێران لە بەیروتی پایتەختی لوبنان گیانیان لە دەستدابوو، بە خاک سپێردران.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بەشداریی لە رێوەڕەسمەکەدا کرد، ھەروەھا ھەزاران ئەندامی حزبوڵا بەشداربوون لەو رێورەسمەدا.
سەرۆکوەزیرانی لوبنان نوێژی لەسەر تەرمەکان کرد، دواتر لە گۆڕستانی باخچەی شەھیدان بە خاکسپێردران.
لە تەقینەوەی بەردەم باڵیۆزخانەی ئێران لە بەیروت، رۆژی ١٩ی تشرینی دووەم، ٣٢ کەس گیانیان لە دەستداو ١٤٧ کەسی دیکە بریندار بوون.