Gülbin Yıldırım,Rewa Mahmut Hasan
24 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2017
واشنتۆن - AA
ئیدارەی "دۆناڵد ترامپ" بوودجەی پێشنیازکراوی بۆ ساڵی ٢٠١٨ رەوانەی کۆنگرێس کرد کە بڕەکەی دەگاتە ٤ تریلیۆن و سەد ملیار دۆلار.
لە بوودجەکەدا، برێکی زۆر لە بەشە بوودجەی پرۆگرامەکانی کۆمەڵایەتی حکوومەتی فیدراڵی بڕاوە.
بوودجە پێشنیازکراوەکە لە ٦٢ پەرە پێکدێت و بڕە پارەیەکی زۆری لە چەندین بواری وەک خۆراک، تەندروستی، دڵنیایی، لێکۆڵینەوەی پزیشکی هاوکاری شەقام و رێگەوبانی بڕیوە.
ئەگەر ئەو بوودجەیە پەسەند بکرێت، خەرجی وەزارەتەکانی دەرەوە، کشتوکاڵ و ١٠ وەزارەتی دیکە لەگەڵ دامەزراوە فیدراڵیەکان سنووردار دەکرێن و چاوەرێ دەکرێت لە ماوەی ١٠ ساڵدا بڕی یەک ترلیۆن و ٤٠٠ ملیار دۆلار بگەڕێنرێتەوە بۆ گەنجینەی دەوڵەت.