Şenhan Bolelli
01 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2021
لا پالما – AA
به‌هۆی گڕکانی کومبرە ڤییەخا کە دەکەوێتە دوورگەی لا پالما لە ناوچەی دوورگەکانی کەناری باشووری رۆژئاوای ئیسپانیا كە دوای ٥٠ ساڵ چالاکبووەتەوە له ١٩ی ئه‌یلووله‌وه بەردەوامە، زیاتر له ٧٠٠ خانه‌واده ماڵه‌كانیان بوون به خۆڵه‌مێش و ئه‌مه‌یش كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر باری ده‌روونی ئه‌م خانه‌وادانه.
به‌هۆی گڕكانه‌كه‌وه شه‌ش هه‌زار و ٢٠٠ كه‌س له دوورگه‌كه‌وه گوازراونه‌ته‌وه ناوچه‌ی پارێزراو، به‌ڵام له‌ده‌ستدانی ماڵه‌كانیان و زیادبوونی پێداویستییه كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونییه‌كانیان وای كردووه له بارێكی ده‌روونی ناخۆشدا بژین.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی كاروباری خانوو، به‌كارهێنان، ته‌ندروستی و یه‌كسانی له شاره‌وانی لۆس لیانۆس، ماریا ئه‌لێنا پایس فوهنتێس به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "له رهوشێكداین كه هه‌رگیز بیرمان لێ نه‌كردووه‌ته‌وه. ره‌وشێكی زۆر ناخۆش و خه‌مهێنه‌ره".
ئه‌ندامی هه‌مان ئه‌نجوومه‌ن بۆ كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزان، ئه‌لێنا كۆنسێپسیۆن مارریرۆ گوتی: "ئه‌وان كه به‌یانییه‌كه‌ی له خه‌و هه‌ڵستان هه‌ر وایانزانی له ماڵی خۆیانن. به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بكه‌ن ماڵه‌كانیان له‌ده‌ست داوه وایانزانی هاتوونه‌ته پشوو. ژماره‌یه‌كیان هه‌ست ده‌كه‌ن شتێكی زۆر گرنگیان له‌ده‌ست داوه و ته‌نانه‌ت ده‌یانه‌وێت كۆتایی به ژیانی خۆیان بهێنن".