Said Amori
22 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2026
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتیانیاھو ڕایگەیاند: "ئیسرائیل زەمینەی ڕووخانی ڕژێمی ئێرانی"، ڕەخساندبوو.
بنیامین ناتیانیاھو لە گوتەیەکدا کە لە میانی لووتکەی سیاسەتی نێودەوڵەتی کە لەلایەن دامەزراوەی ھەواڵی جوولەکەوە لە قودس رێکخرابوو، بانگەشەی ئەوەی کرد: "ئیسرائیل میحوەری تیرۆری ئێرانی تێکشکاندووە".
ھەروەھا سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەدا کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل، بوونە مایەی گۆڕانی دۆخی ئەمنی ناوچەکە و لاوازکردنی توانای ئێران و گوتی: "ئیسرائیل زەمینەی ڕووخانی ڕژێمی ئێرانی"، ڕەخساندبوو".
بنیامین ناتانیاھو باسی لەوەش کرد، ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییانەی کە ئیسرائیل لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا دژبە ئێران ئەنجامیانداوە، "مەترسی وجودی لەسەر ئیسرائیل لەناوبردووە".
دووبارە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو بانگەشەی ئەوەی کرد: "لە ماوەکانی ڕابردوودا، ئێران ھەوڵی داوە ببێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی".
ھەروەھا بنیامین ناتانیاھو لە بەرگرییکردن لە سیاسەتی ئیسرائیل، نموونەیەکی گریمانەیی لەسەر ئەمریکا پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: "ئەگەر ئەمریکا ڕووبەڕووی ھەڕەشەی ھاوشێوەی ئیسرائیل بببێتەوە، ئەوە ناوچەیەکی ئارامی لەسەر سنوورەکانی دەدامەزراند".
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو جەختی لەوەش کردەوە کە سوپای ئیسرائیل لە "ناوچەی ئارام" لە باشووری لوبنان دەمێنێتەوە و گوتی: "ئیسرائیل شەڕ لەگەڵ لوبناندا ناکات، بەڵکو لەگەڵ حزبوڵڵا شەڕ دەکات".