بازرگانی نێوان یه‌په‌گه/په‌كه‌كه و رژێمی ئه‌سه‌د له میدیاكانی ئه‌مریكادا
رۆژنامه‌ی Wall Street Journal رایگه‌یاند رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه بووه‌ته دابینكه‌رێكی گرنگی نه‌وتی خاو بۆ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د.
Washington DC
واشنتۆن – AA
هاوبه‌شی ئه‌مریكا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له سووریا، رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه بووه‌ته دابینكه‌رێكی گرنگی نه‌وتی خاو بۆ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د.
رۆژنامه‌ی Wall Street Journal ی ئه‌مریكی له‌باره‌ی بازرگانیكردن به نه‌وت له نێوان یه‌په‌گه/په‌كه‌كه و رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د هه‌واڵێكی بڵاوكردۆته‌وه.
رۆژنامه‌كه به پشتبه‌ستن به زانیاری شۆفێری ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی كه پشتیوانی هێزه‌كانی ئه‌مریكی ده‌كه‌ن له بواری هه‌واڵگری و لۆجیستیكی رایگه‌یاندووه یه‌په‌گه/په‌كه‌كه به رێژه‌یه‌كی زۆر نه‌وتی خاوی به كۆمپانیای Qatirji Group فرۆشتووه كه به‌هۆی دابینكردنی نه‌وت بۆ رژێم ئه‌و كۆمپانیایه له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و ئه‌ورووپاوه خراوه‌ته لیستی كۆمپانیا سزادراوه‌كان.
له هه‌واڵه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و نه‌وته له ناوچه‌یه‌كی ٣٠ كیلۆمه‌تر چوارگۆشه له رۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌رهێندراوه كه له ژێر كۆنتڕۆڵی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌دایه، جه‌ختیش له‌وه كراوه‌ته‌وه كه ساڵانی رابردوو داعش له‌وێ نه‌وتی ده‌رهێناوه و به‌هه‌مان كۆمپانیای فرۆشتووه.
Wall Street Journal ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا و به‌رپرسانی Qatirji Group خۆیان بواردووه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ی له‌مباره‌یه‌وه ئاراسته‌یان كراون.