سەنعا
لە سەنعای پایتەختی یەمەن کرێکاران لەگەڵ خۆرھەڵاتن لەو بازاڕە دوکانەکانیان دەکەنەوە، لەبەردەم سەدان کورەدا ئاسن دەتوێننەوە. لەو بازاڕە بە زۆری کەلوپەلی کشتوکاڵی و بیناسازی دروست دەکرێت، لەھەمان کاتدا ئەو کەلوپەلانە دروست دەکرێن کە ژیانی رۆژانە ئاسانتر دەکەن.
باب ئەلیەمەن بە گوێرەی پێشکەوتنە مێژووییەکان بازاڕێکی گونجاوە، لەگەڵ تواندنەوەی ئاسن بە شێوازی کۆن کرێکاران گۆرانی دەڵێن و مەتەڵ ھەڵدەدەن. گۆرانی کرێکاران لەگەڵ دەنگی چەکوش و تەور بەریەک دەکەوێت. ئەو گۆرانیانەی لەوێ دەگوترێن لەگەڵ دەنگەکانی بەر لە ٢٥٠٠ ساڵی ئەو شارە بەراورد دەکرێت و مرۆڤ بە سەدان ساڵ دەگەڕێنێتەوە.
لەو بازاڕە مێژووییەدا، لە رۆژگاری ئەمڕۆماندا ھەزاران پیشە و پێشانگای تر کە لەسەروبەندی لەناوچوون ھەوڵی مانەوە دەدەن.
لە بازاڕی ئەو ئاسنگەرانەی لەگەڵ کارگە گەورەکان پێشبڕکێ دەکەن، مەعسەری زەیتی کونجی و زیو فرۆش ھەیە.