ئەمریکا.. گوته‌بێژی كۆشكی سپی له چێشتخانەیەکی ڤیرجینیا ده‌ركرا
- گوته‌بێژی كۆشكی سپی، سارا سانده‌رز رایگه‌یاند، ئێواره‌ی دوێنێ له چێشتخانەیەکی ویلایه‌تی ڤیرجینیا به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كار بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ده‌كات، ده‌ركراوه.
Washington DC
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی كۆشكی سپی، سارا سانده‌رز رایگه‌یاند، ئێواره‌ی دوێنێ له چێشتخانەیەکی ویلایه‌تی ڤیرجینیا رۆژهەڵاتی ئەمریکا به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كار بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ده‌كات، ده‌ركراوه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، سارا سانده‌رز نووسیویه‌تی، "ئێواره‌ی دوێنێ له لێڤزینتن ڤیرجینیا چوومه چێشتخانەی Red Hen و خاوه‌نه‌كه‌ی به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كار بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌كه‌م، داوای لێكردم چێشتخانەکە به‌جێبهێڵم. به‌م كاره گوزارشت له خۆی ده‌كات زیاتر له من. هه‌رچه‌نده بیروڕامان جیاوازیش بووبێت، هه‌وڵمداوه مامه‌ڵه‌م باشبێت له‌گه‌ڵ هه‌موو مرۆڤه‌كاندا. به‌م جۆره‌ش به‌رده‌وام ده‌بم".
چێشتخانەکە كه سێ كاتژمێر له واشنتۆنی پایته‌خته‌وه دووره، وێڕای بڕینی ئه‌و دوورییه، خاوه‌نه‌كه‌ی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی وه‌ڵامنه‌دایه‌وه.
باوكی سارا سانده‌رز و سیناتۆری پێشوو، مایك هوكابی رووداوه‌كه‌ی به ره‌گه‌زپه‌رستی ناوبرد.
به‌م رۆژانه‌ی دوایی دۆناڵد تره‌مپ و كۆشكی سپی ره‌خنه‌ی زۆریان لێده‌گیرێت، به‌تایبه‌تی به هۆی ئه‌وه‌ی منداڵی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له ئه‌مریكا ده‌ستگیركراون، جیاكراونه‌ته‌وه له دایك و باوكیان و به‌جیا له ناوه‌ندێكدا ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌مه‌ی رابردووش، وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكا، كریستین نیڵسن له چێشتخانەیەکی شاری واشنتۆندا پڕۆتێستۆكرابوو.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن