Abdullah Shukur
23 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2017
نیویۆرک - AA
بەھۆی پێکدادانی چەکداری لە سێ ناوچەی جیاوازی ویلایەتی ویسکۆنسین ئەمریکا، چوار کەس کوژران کە یەکێکیان پۆلیسە.
رووداوەکە لە ئەنجامی دەمەقاڵی لەناو بانکێکی شاری واوساوی ئەو ویلایەتە دەستیپێکردووە و پاشانیش پێکدان بە چەک لە نووسینگەیەکی پارێزەری و گەڕەکێکی ئەو شارە بەردەوام بووە.
لە رووداوەکەدا، چوار کەس کوژران کە یەکێکیان پۆلیسە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەڤەرێست مێترۆ، والی سپارکس لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە رووداوەکە بەھۆی ناکۆکی و لێگتێنەگیشتن لە بانکێکی ئەو شارە دەستیپێکردووە و ئێستاش ھێرشبەرەکە دەستگیر کراوە.
بەھۆی رەوشی ئەمنییەوە، بۆ ماوەیەکی کەم ھاتوچۆ لە ناوچەکەدا قەدەغە کرا.
- لەلایەکی دیکەش وەزارەتی دادی ئەمریکا لێکۆڵینەوەی لەبارەی رووداوەکە دەستپێکردووە.
لێکۆڵینەوەی پۆلیس لە ناوچەکەدا لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی کە وەزارەتی دادی ئەمریکا دەستیپێکردووە، بەردەوامە.