Dildar Baykan
24 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2021
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، نانسی پێلۆسی رایگەیاند، بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوی ھەڵکوتانە سەر باڵەخانەی کۆنگرێسى ئەمريكا لە ٦ی کانوونی دووەمی رابردوو، لیژنەیەک لە نوێنەری دیموکراتەکان پێکدەھێنن.
نانسی پێلۆسی لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا، ئاشکرایکرد کە لیژنەیەک لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، بەمەبەستی بەردەوامیدان بەو لێکۆڵینەوانەی کە لە بابەتی ھەڵکوتانە سەر باڵەخانەی کۆنگرێس لە ٦ی کانوونی دووەم، کە لە ئێستادا ھەیە، پێکدەھێنن.
پێلۆسی ئەوەی وەبیرھێنایەوە کە پێشتر پێشنیازی پێکھێنانی لیژنەیەکی ھاوشێوەی ئەمە لە دوای ھێرشەکانی ١١ی سێپتهمبهر پێشکەشی ئەنجوومەنەکە کراوە، لەلایەن کۆمارییەکانەوە رەتکراوەتەوە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەو لیژنە نوێیەی کە پێکدەھێندرێت تەنھا نوێنەرانی دیموکراتەکانی تێدا دەبێت.
لای خۆیانەوە کۆمارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ئێستادا لێکۆلینەوەیەک لەلایەن وەزارەتی دادەوە سەبارەت بە رووداوی ھەڵکوتانە سەر باڵەخانەی کۆنگرێس لە ٦ی کانوونی دووەم بەڕێوەدەبردرێت و پێکھێنانی لیژنەیەک لە ئەنجوومەنی نوێنەران بە پرسێك له "دەرەوەی بابەت"هكه دادەنێن و لە دژی پێکھێنانی دەوەستنەوە.
لە رووداوی ھەڵکوتانە سەر باڵەخانەی کۆنگرێسی لە ٦ی کانوونی دووەم، پێنج کەس گیانیان لەدەستدابوو، سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کە بە تۆمەتی ھاندانی خەڵک داوای لەسەرکارلادانی کرابوو، لەو دەنگدانەی کە مانگی شوبات لە ئەنجوومەنی پیران ئەنجامدرا، بە بێتاوان راگەیەندرا.