Özcan Yıldırım,Muhammet Ali Kemal
09 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2018
ھەنگاریا - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "پلانمان ھەیە لەگەڵ ھەنگاریادا بەتایبەتی ھەندێک ھەنگاو لە بواری پیشەسازی بەرگری ھەڵبنێین. لەو کۆبوونەوانەی ئەنجاممانداوە لەسەر ئەو بابەتانە گفتوگۆمان کردووە".
سەرکۆماری تورکیا، گوتی: "ئەو ھەنگاوانەی تورکیا لە سووریا و عێراق گرتوویەتیەبەر لەپێناو دەستەبەرکردنی ئاسایشی خۆی و گەرەنتیکردنی ئارامی سوورییەکان چەند لایەنێکی دیاریکراوی ناڕەحەت کردووە. تورکیا بە ئۆپەراسیۆنەکانی قەڵغانی فورات و لقی زەیتوون گورزێکی زۆر قورسیدا لە ھەڕەشەی جیاکاری لە داھاتووی سووریادا".
سەرکۆمار ئەردۆغان گوتیشی: "ئەوە دەزانن کە ماوەی چەند مانگێکە ھێرشی تیرۆریی و قۆرخکارانە دەکرێتە سەر ئابووریی تورکیا. ئامانجی ئەم ھێرشانە، ھەوڵدانە بۆ ئەوەی کە بڕیارگەلێکمان پێ پەسەند بکرێت کە پەیوەستن بە مانەوەی تورکیا و دژی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانن لەسەروو ھەمووشیانەوە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر".