میلانۆ
له یاری هەفتەی سێهەمی خولی پلە یەکی تۆپی پێی ئیتاڵیادا، ئینته‌ر 1-0 له میلانی برده‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی یارییه‌كه له یاریگای جوزیبی میاتزا ئه‌نجام درا و تیایدا ئینته‌ر میوانداری كرد، لایه‌نگرانی درێسی شین-ره‌ش زۆرینه بوون له یاریگاكه‌دا، یاریه‌كه‌ش له‌لایه‌ن جيانلوكا روكی داوه‌ری كرا.
دوای ئه‌وه‌ی یارییه‌كه له خوله‌كه‌كانی سه‌ره‌تادا به‌شێوه‌یه‌كی رێك به‌ڕێوه ده‌چوو، له خوله‌كی 31دا كيسوكی هۆندای هێرشبه‌ری میلان تۆپێكی ئاڕاسته‌ی گۆڵ كرد به‌ڵام گۆڵپارێز سامیر هاندانۆڤیچ كۆنترۆڵی كرد.
له خوله‌كی 58دا یاریزانی كۆڵۆمبی فرێدی گوارین، له هێڵی سزاوه تۆپێكی ئاڕاسته‌ی گۆڵ كرد و توانی گۆڵی یه‌كه‌م بۆ یانه‌ی ئینته‌ر تۆمار بكات.
دوای ئه‌وه‌ی یارییه‌كه له نێو ململانێیه‌كی به‌هێزدا به‌ڕێوه چوو، هیچ گۆڵیكی دیكه‌ی تیادا تۆمار نه‌كرا و ئینته‌ر 1-0 یاریه‌كه‌ی برده‌وه و بووه خاوه‌نی 3 خاڵ. به‌مه‌ش خاڵه‌كانی به‌رز بوونه‌وه بۆ 9 خاڵ، له به‌رامبه‌ردا میلان له 3 خاڵدا مایه‌وه.