Esat Fırat,Aysar Alais
07 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2024
ڕامەڵڵا - AA
سەرۆکی دەستەی کاروباری دیل و ئازادکراوە فەڵەستینییەکان سەر بە ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەڵەستین قدورە فارس ڕایگەیاند، "لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا ٤٠ بەدیلگیراوی فەڵەستینی لە بەندیخانەکانی ئیسرائیل شەهید بوون".
قدورە فارس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ڕامەڵلا ڕایگەیاند، ئیسرائیل جەنگێکی تۆڵەستێنی دژ بە دیلە فەڵەستینییەکان دەست پێکردووە.
فارس ڕاشیگەیاند، "بەندکراوەکان لە بەندیخانەکانی داگیرکەردا ئەشکەنجە دەکرێن. کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پێویستە لەم بارەیەوە ڕێکاری تایبەت بگرێتە بەر".
سەرۆکی دەستەی کاروباری دیل و ئازادکراوە فەڵەستینییەکان وێڕای ئاماژەدان بە بڕیاری دەستگیرکردنی بەرپرسانی ئیسرائیل لەوانەش سەرۆکوەزیران ناتانیاهو و وەزیری بەرگریی گالانت، گوتی: "کاتی هەڵوێستێکی پێداگرانە بۆ پێشگرتن لە کردەوەکانی ئیسرائیل هاتووە".