قودس
جەژنی سابات ( سوکۆت) کە حەوت رۆژ دەخەیانێ و ئاماژەیە بۆ گەڕیدەیی ٤٠ ساڵی نەوەی ئیسرائیلیەکان لە بیابانی سینادا ڕۆژی ٥ شەممە دەست پێدەکا.
بەھۆی دەست پێکردنی جەژنی ساباتەوە جولەکە ئەرسەدۆکسەکانی قودس لە پێنجەم ڕۆژی یۆم قبور (کەفارەت)دا، دەست دەکەن بە دروستکردنی سابات لە ناو شەقامەکانی قودسدا .
ساباتێک و لقێک داری خورما و داری شۆڕەبی و میوەی ئەرزۆگ کە شێوەی لیمۆی ھەیە، لە کەرەستەکانی بەکارھێنانن لەم جەژنەی جولەکەکاندا .
بەپێی ئاینی جولەکایەتی دەبێ ماوەی حەفتەیەک لەناو ساباتدا بژین و لە ماوەیەدا ھیچ زیانێک بەر میوەی ئەرزۆگ یان لقی شۆڕە بییەکە نەکەوێ .
سوکۆت کە لە فەرھەنگەکاندا بە واتای سابات دێ، ئاماژەیە بۆ ژیانی جولەکەکان لە بیایانی سینا کاتێک ٤٠ ساڵ لەو بیابانەدا یەزدان ناچاری کردوون بگەڕێن، ئەوکات سابات بۆ حەوانەوە بەکار ھێنراوە و ئێستاش بۆتە ھێمایەکی ئەو جەژنە .
لە ئێستادا سەرجەم جولەکەکان بە شێمون پێرێزی سەرۆکی ئیسرائیلیشەوە وەک یادکردنەوەیەک لە باخچەی ماڵەکانیاندا ساباتێک دروست دەکەن. جولەکە بەدینەکانیش لە ماوەی ٧ ڕۆژدا لەناو ئەو ساباتانەدا دەمێننەوە و نان دەخۆن و تەنیا بۆ میوە خواردن لە ساباتەکان دێنە دەرەوە.
لە کتێبی پیرۆزدا بەم شێوەیە باسی جەژنی سوکۆت کراوە :
" یەحۆڤا ئەمانەشی بە موسا گوت: لەگەڵ نەوەی ئیسرائیلدا قسە بکە, پێیان بڵێ لە پازدەیەم ڕۆژی ئەم مانگی حەوتەدا لەسەر ڕێزی یەحۆڤا جەژنی ساباتەکان پیرۆز دەکرێ, حەوت ڕۆژ دەخایەنێ, دووەم ڕۆژی یەکەم کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێ, ھیچ کارێکی قورس ئەنجام نادەن, تەنیا وتار پێشکەش دەکەن ."
لە قورئانی پیرۆزیشدا باس لەو چیرۆکە کراوە کە قەومی موسا بە موسا دەڵێن "ئەی موسا ئەوێ قەومێکی بەھێزی تێدایە و ھەتا ئەوانە لەوێ دەرنەچن ئێمە ناچینە ئەو زەویانەی خۆمان".
لە قورئاندا بەم شێوەیە باسی ئەو بۆنەیە کراوە:
بەنی ئیسرائیل گوتیان: "ئەی موسا تا ئەوان لەوێ بن ئێمە ھەرگیز ناچینە ئەوێ, تۆ بڕۆ لەگەڵ خواکەتدا پێکەوە بجەنگن ئێمە لێرە دادەنیشین. موساش گوتی ئەی خوایە من جگە لە خۆم و براکەم کەس شک نابەم، دەی ئێمە و ئەوانەی لەم ڕێگەیە لایان داوە جیابکەرەوە. (یەزدان فەرمان دەکا)، کەواتە ئەوێ (زەویە پیرۆزەکان) بۆ چل ساڵ لەوان (نەوەی ئیسرائیل) قەدەغە دەکرێ، (لەو ماوەیەدا ) لە زەویدا بەسەرگەردانی دەگەڕێن، ئیتر تۆ خەفەت بۆ قەومێک مەخۆ کە لە رێ لایان داوە".