Sangar Hamad Azeez,Mohammed Baqi Hussein
30 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
لەمیانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕاتدا سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی بۆسەر چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی ئەلباب و داگلاباش ئەنجامدا و ١٧ ئامانجی داعشی خاپوور کرد، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ٢٦ تیرۆریستی سەربە رێکخراوەکە کوژراون کە بەرپرسی باڵایان لەنێودابووە.
بەپێی راگەیەنراوێکی سوپای تورکیا، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە ٢٤ی ئابی رابردووە دەستیپێکرد بەردەوامە.
لەرۆژی ١٢٩ـەمی ئۆپەراسیۆنەکەدا سوپای سووریای ئازاد بە پشتیوانی هێزێکی تایبەتی سوپای تورکیا بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەلباب لە باکووری سووریا بەردەوامە لە هێرشەکانی.
لەم چوارشێوەیەشدا تۆپبارانی ٢٢٢ ئامانجی داعش کرا لەناوچەکە و تیایدا ژمارەیەکی زۆر لە حەشارگە و جبەخانەی داعش لەناوبران.
هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر ناوچەکانی ئەلباب و داگلاباش ئەنجامدا و تیایدا ١٧ ئامانجی داعشی خاپوور کران، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ٢٦ تیرۆریستی سەربە رێکخراوەکە کوژراون کە بەرپرسی باڵایان لەنێودابووە.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان 26 چه‌كداری داعش كوژراون كه له به‌رپرسه باڵاكانیشیانی تێدایه.
تیمه‌كانی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبهكانیش له‌و شوێنانه‌ی له داعش پاككراونه‌ته‌وه، تا ئه‌مڕۆ 2 هه‌زار و 423 بۆمبی ده‌ستكرد و 42 مینیان پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه.
لهپێكدادانهكانی دوێنێدا پێنج سه‌ربازی سوپای توركیا برینداربوون.
- هێرشی ئاسمانیی رووسیا بۆ سه‌ر الباب
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای رووسیا، سێ هێرشیان بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی داعش له ئەلباب و باشووری ئەلباب ئه‌نجامدا.
له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كاندا 12 تیرۆریستی داعش كوژران.