Sangar Hamad Azeez
08 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2018
بوداپێست - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان کە بەسەردانێکی فەرمی لە هەنگاریایە دوا بەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا ڤیکتۆر ئۆربان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان سازکرد.
ئۆربان گوتی: "ئاسایشی ھەنگاریا لەگەڵ تورکیا پەیوەندییەکی راستەوخۆی ھەیە".
سەرۆکوەزیرانی ھەنگاریا، ڤیکتۆر ئۆربان لەبارەی رێککەوتنی کۆچبەران گوتی : "ئەو رێککەوتنەی تورکیا لەگەڵ ئەورووپا ئەنجامی داوە، لە رووی ئاسایشی کیشوەرەکە گرنگی زۆری ھەیە".
ناوبراو سەبارەت بە قۆناغی ئەندامبوون لە یەکێتی ئەوروپا: "هەنگاریا لە پاڵ تورکیا بووە و بەم شێوەیەش دەمێنێتەوە. بەڵام یەکێتی ئەورووپا بە دروستی هەوڵسوکەوت ناکات. چەندین کەیسی هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنمان کردەوە ، بەڵام هیچ یەک لەم کەیسانە داناخات ".