Hasan Esen
16 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2021
له‌نده‌ن – AA
ئه‌و په‌لاماره‌ی له به‌ریتانیا به چه‌قۆ په‌رله‌مانتاری پارتی پارێزگاران، داڤید ئامێس'ی تیادا كوژرا به كرده‌ی تیرۆریستی له‌قه‌ڵه‌م درا.
جێگری كۆمیسه‌ری دامه‌زراوه‌ی پۆلیسی له‌نده‌ن و ڕێكخه‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، دیان هایدۆن رایگه‌یاند كه رووداوه‌كه په‌یوه‌ندی به تیرۆره‌وه بووه.
هایدۆن ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رایی له‌وانه‌یه په‌لاماره‌كه په‌یوه‌ندی هه‌بێت به توندڕه‌وه‌ی ئایینی.
پۆلیسی له‌نده‌نیش له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه له‌لایه‌ن یه‌كه‌ی دژه‌تیرۆره‌وه به‌ڕێوه ده‌چه‌ت و به‌بێ ناوهێنان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌لامارده‌ره‌كه كه‌سێكی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵه و هاووڵاتیی به‌ریتانیایه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه ته‌مه‌نی ٦٢ ساڵه و له ١٩٩٧ه‌وه په‌رله‌مانتاره له كاتژمێر ١٢:٠٥ی ١٥ی تشرینی یه‌كه‌م له كاتی كۆبوونه‌وه له بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئێسسێكس به چه‌قۆ هێرشی كرایه سه‌ر.
پۆلیسی ئێسسێكس دوای هێرشه‌كه گه‌نجێكی ٢٥ ساڵیان ده‌ستگیر كرد كه له كاتی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چووبووه كڵێسای بێلفایرس مێتۆدیست كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی لێ ئه‌نجام ده‌درا و جگه له په‌رله‌مانتاره‌كه كه‌سانی دیكه‌یشی بریندار كرد.