Kasım İleri,Ramal Abdullah Mahmood
01 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2019
واشنتۆن – AA
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له كۆچكردنی نائاسایی بۆ ئه‌و وڵاته سێ هه‌زار و ٥٠٠ سه‌ربازی دیكه‌یشی له سنووری مه‌كسیك جێگیر كرد.
CNN ی ئه‌مریكی له هه‌واڵێكدا به پشتبه‌ستن به به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگه‌یاند به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له كۆچكردنی نائاسایی بۆ ئه‌و وڵاته سێ هه‌زار و ٥٠٠ سه‌ربازی دیكه‌یش له سنووری مه‌كسیك جێگیر كراوه. به‌مجۆره‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو هه‌زار و ٣٠٠ سه‌ربازه‌ی كه پێشتر له‌وێ جێگیركرابوون ژماره‌یان ده‌گاته پێنج هه‌زار و ٨٠٠ سه‌رباز.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له تویتێكدا رایگه‌یاندبوو كه سه‌ربازی زیاتر بۆ سه‌ر سنوور ره‌وانه ده‌كات.