ئەنقەرە
کۆمەڵێک ڕۆژنامەگەری میدیای چینی سەردانی بارەگای سەرەکی ئانادۆڵویان کرد، لەسەر گرنگیی پێگەی AA لەنێو میدیای جیھانیدا دوان و پرسیاریان لە بارەی دید و ئامانجی ئاژانسەکە ئاراستەی بەڕێوەبەری گشتی کرد.
بەڕێوەبەری گشتی و کارگێڕی AA وەڵامی پرسیارەکانی شاندی میوانی لەبارەی داھاتووی ئاژانسەکە دایەوە و باسی ھەنگاوەکانی ئاژانسەکەی بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی کرد.
بەرپرسی ھەواڵی دەرەکی ئاژانسەکە (یوسف کایا) گوتی "ئاژانسەکەمان ئێستا بە شەش زمان ھەواڵ بڵاو دەکاتەوە، بەڵام دەمانەوێ تا ساڵی ٢٠٢٠ بەرزی بکەینەوە بۆ ١١ زمان, ھەروەھا ھەوڵدەدەین لەو ساڵەدا ببینە یەکێک لە پێنج ئاژانسە یەکەمەکانی جیھان".