سارایبۆسنا
له وڵاتی بۆسنه هه‌رسك, ئافره‌تان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر نه‌ریتی كێبڕكێی له‌به‌ركردنی قورئان له مانگی ره‌مه‌زاندا.
نه‌ریتی كێبڕكێی له‌به‌ركردنی قورئان له لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه كه له هه‌موو مانگی رهمهزانێكدا دێته ئه‌نجامدران, نه‌ریتێكی چه‌ند ساڵه‌ی ئه‌و وڵاته‌یه كه به پارێزگاری كران لێی گه‌یشتۆته رۆژگاری ئه‌مرۆمان و به یه‌كێك له گرنگترین نه‌ریته‌كان ئهژمارهكرێت.
ئه‌م كێبڕكێیه كه ماوه‌ی 5 سه‌ده‌یه به‌رده‌وامه , ئه‌مساڵ به به‌شداریكردنی 9 ئافره‌تی حافز قورئان له مزگه‌وتی (حاجی) به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له وڵاتی (بۆسنه هه‌رسك)دا ئافره‌تان له ته‌مه‌نی جیا جیادا به تایبه‌تی له ره‌مه‌زان دا گرنگییه‌كی زۆر به‌م كێبڕكێیه ده‌ده‌ن.
(ئههلیمانا گۆدینیاك) له‌و روونكردنه‌وه‌یه‌ی كه به په‌یامنێری (ئاژانسی ئانادۆڵ)ی دا وتی: هه‌موو مانگی ره‌مه‌زانێك له مزگه‌وتی (حاجی)دا له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم قورئان ده‌خوێنین و ئه‌مساڵیش به به‌شداری 9 حافز قورئان كێبڕكێكه ئه‌نجامده‌درێت. (ئههلیمانا گۆدینیاك) درێژه‌ی به وته‌كانیدا و وتی: رۆژ به رۆژ رێژه‌ی ئافره‌تانی قورئانخوێن و قورئان لهبهركهر كه به‌شدارده‌بن له كێبركێكه له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.