Zana Natık Kerem
08 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2026
دووبارە ئاسمانی عێراق بە ڕووی گەشتەکانی ھاتن و چوون لە فڕۆکەخانەکاندا، کرایەوە، ئەمەش دوای ئەوەی دوێنێ یەکشەممە بەھۆی گرژییە ئەمنییەکانەوە لە ناوچەکە، داخرابوو.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنیی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دووبارە ئاسمانی عێراق بە ڕووی گەشتەکانی ھاتن و چوون لە فڕۆکەخانەکاندا، کراوەتەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە لەئەمڕۆ دووشەممە، گەشتەکانی ھاتن و چوون لە فڕۆکەخانەکانی عێراقدا، ئاسایی دەبنەوە.
دوێنێ دووشەممە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنیی عێراق ڕایگەیاندبوو بەھۆی گرژییە ئەمنییەکانەوە لە ناوچەکە، ئاسمانی عێراق بە ڕووی گەشتەکانی ھاتن و چوون لە فڕۆکەخانەکاندا، بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر داخراوە.