ئانتالتیا
سه‌رۆكی ژوری ئه‌ندازیارانی ئامێر لقی ئه‌نتاڵیا باروتپێویسته له كاتی به‌كارهێنانی ئامێری سارد كه‌ره‌وه جیاوازی رێژه‌ی پله‌ی گه‌رمی نێوان ده‌ره‌وه و ژوره‌وه له10 پله تێنه‌په‌ڕێت, ئامێری ساردكه‌ره‌وه بۆتهندروستێكی باش به‌كار دێت نه‌ك ته‌ندروستی خۆمانی پێ تێك بده‌یین. سه‌رۆكی ژوری ئه‌ندازیارانی ئامێر لقی ئه‌نتاڵیا حوسێن باروت:"پێویسته له‌كاتی به‌كارهێنانی سپڵیت جیاوازی ڕێژه‌ی پله‌ی گه‌رمی نێوان ده‌ره‌وه و ژوره‌وه له 10 پله تێنه‌په‌ڕێت بۆ نمونه ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رمی له ده‌ره‌وه 20 بێت له ژوره‌وه نابێت له 29-30 زیاتر بێت , پێویسته هه‌وای سپلیت ڕاسته‌وخۆ به‌رمان نه‌كه‌وێت ,پێویسته شوێنی به‌ستانی سپڵیتهكهش له‌به‌رچاو بگرین بۆئه‌وه‌ی ڕوی لێمان نه‌بێت و ڕاسته‌وخۆ به‌رمان نه‌كه‌وێت چونكه هه‌وای سپڵیت راسته‌وخۆ زه‌ره‌ری زیاتره ,له‌و شوێنه‌ی سپلیتی لێ داده‌نرێ پێویسته ڕه‌چاوی ڕه‌نگی بۆیه‌ی ژور و ڕێژه‌ی به‌ركه‌وتنی تیشكی خۆر بكرێت جگه‌له‌وه‌ی كه ده‌بێ بگیرێته به‌رچاو له ژورێكدا چه‌ند كه‌س هه‌یه یاخود بۆچه‌ند كه‌س به‌كارده‌هێندرێت".