ئەمڕۆ یەكشەممە ٥-١-٢٠١٤ لە ھۆڵی وانەوتنەوەی نەخۆشخانەی رزگاری مەراسیمێك لە ژێر ناونیشانی چونیەتی یارمەتیدانی نەخۆَش بەتایبەت نەخۆشەكانی شێرپەنجە و رۆڵی ژنی كورد و چونیەتی خۆ پێگەیاندن بە بەشداری پرۆفیسور حەمە نەجم جاف سەرۆكی بۆردی پزیشكی كوردستان و ھاناجاف بریكاری وەزارەتی كۆچبەرانی مەكسیك بەرێوە چوو.
پرۆفیسور حەمە نەجم جاف سەرۆكی بۆردی پزیشكی كوردستان بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵو گوتی: "بەھرە و رۆڵی ژنی كورد جێگای شانازیە و لە ھەموو شوێنێك دەتوانێ رۆڵ ببینێ وەك ئێستا لەو باردۆخەی رۆژھەڵاتی ناوەراست بەرچاو دیارە كە ژنی كورد بوتە نمونەیەكی باش بۆ ھەموو ژنانی ناوچەكە و روونیكردوە كە دەتوانن لەناو كۆمەڵگە و سیاسەت رۆڵیان ھەبێ و ھانا جاف یەكێكە لەو ژنە كوردانەی كە توانیوە رۆڵی ھەبێ."
ھەروەھا ھاناجاف بریكاری وەزارەتی كۆچبەرانی مەكسیك بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵو گوتی: "چونییەتی یارمەتیدانی نەخۆش كارێكی گرنگە و ئەركی ھەموو مروڤدۆستێكە كە یارمەتی نەخۆشەكان بدا بەتایبەت پێویستی پسپۆڕانی نەخۆشخانەكان بواری دەروونی نەخۆشەكان لەبەرچاو بگرن."
ھەروەھا گوتی: "لەنێوان كلتور و داب و نەریتی مەكسیك و كوردستان هەندێ نزیكی ھەیە، لە مەكسیك ژنان ھەموو روو لە زانكۆ و فێربوون دەكەن ودەبینم كە ژنانی كوردیش وەك مەكسیك روو لە خوێندن و فێربوون دەكەن و ھیوادارم كە رۆژ بە رۆژ كودستان بەرەوپیش بروا."