ئەمڕۆ شەممە ١٥ ی شوبات، لە کونگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە ھۆلی ھوتێل چوارچرا رێکخراوی ھاریکاری راپۆرتێکی چاودێری یاسای توندوتیژی خێزان لە ھەر سێ پارێزگای ھەولێر، سلێمانی و دھوک بلاوکردهوه.
شۆخان حەمە رەشید پارێزەر و بەرێوەبەری رێکخراوی ھاریکاری یاسایی ژنان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "له چاودێریكردنمان بۆ ئاستی جێبەجێکردنی یاسایی توندوتیژی خێزان ئاشكرابوو کە تەنیا سکاڵاکارەکان ڕەگەزی مێ نین، بەڵکو بە پێ ئاماری ئێمة لە ھەر سێ پارێزگای ههرێم بەشێکی زوری سکاڵاکاران نێرن و جێبەجێکردنی یاسایی توندوتیژی خێزان لە پارێزگای سلێمانی پێشوهچونێکی باشی بەخۆیهوه بینیوە."
بەرێوەبەری رێکخراوی ھاریکاری لە کونگرە رۆژنامهوانیهكهدا ئاشکرایكرد لە بەرواری ٢٩-١-٢٠١٣ بە نوسراوی ژمارە (٤٢٩) کە لەسەرۆکی دادگای سلێمانیەوە ئاراستەی دادگای لێکۆلینەوەی توندو تیژی خێزانی کراوە، بەپێی ئەم نوسراوە لیژنەی ئاشتەوایی لە سلێمانی دروستکراو کە لە (١٢) ئەندام پێکدێ. لەمانگی شوبانی ٢٠١٣ تا ئێستا رۆژانە ئەو لێژنهیه کاری خۆیان كردووه و تا ئێستا زیاتر لە (٢٥٠) کێشەیان بینیوه.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.