دیاربەكر
راگری كۆلێژی پزیشكی زانکۆی دیجلە لەدیاربەکر ( پرۆفیسۆر سەعید ئالان) رایگەیاند: بەپێی گرێبەستێک کە لەگەڵ زانکۆی دھۆک ئیمزایان کردووە، ساڵانە زانکۆی دھۆک دەتوانێ ٣٠ خوێندکار بنێرێتە زانکۆی دیجلە تا لەوێ درێژە بەخوێندن بدەن.
ئالان بێجگە لەباسکردنی گرنگی زانکۆی دیجلە، ھەروەھا ئاماژەی بەوەدا بڕیارە مانگی داھاتوو نووسینگەیەک لەشاری دھۆک بکەنەوە بۆ باشتر راپەڕاندانی کاروباری زانکۆی دیجلە لەھەرێمی کوردستان و شاری دھۆک بەتایبەتی.