Hemze mensur
19 ئەیلوول 2015•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2015
عەفرین
دۆشاوی ترێ کە خواردنێکی خۆماڵییە لە زۆربەی ناوچەكانی دەورووبەری سووریا بەتایبەتیش لە شاری عەفرین لە باكووری رۆژئاوای سووریا، بەشێوەیەی بەرچاو و بەرفراوان بڵاوە، چونكە نرخێكی گەورەی خۆراكە و بۆ جووتیارانیش داهاتی باشی هەیە.
لە كۆتایی وەرزی هاوین و سەرەتای وەرزی پاییز، جووتیاران دەست بە ئامادەكاری دۆشاوی ترێ دەكەن و لە وەرزی زستانیشدا لە بازاڕەكاندا دەیفرۆشن.
سەبارەت بە شێوە و رێگەی ئامادەكاری دۆشاوی ترێیش ئەوە خاوەن كرۆمی ترێ عەبدو حاجی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "لە مانگی ئەیلوول پێگەیاندنی ترێ تەواوبووە و لەو كاتەش ئێمە دەست بە دروستكردنی دۆشاوی ترێ دەكەین ئەویش بەشداری سەرجەم ئەندامی خێزان چونكە قۆناغەكانی دروستكردنی دۆشاوەكە پێویستی بە هەوڵ و ماندووبوونی چەند كەسێكە".
عەبدو ئاماژە بەوەشدەكات، كاتێك ئەوان ترێیەكە لە كرۆم جیا دەكەنەوە پاش جیاكردنەوەكە دەست بە قۆناغی شەربەتی ترێ دەكەن، بۆ ئەوەش دەبێت شوێنێكی بەرز لەسەربانی خانووكە كە بۆ پڕۆسەی شەربەتەكە و پاككردنەوەی بشێت، ئامادە دەكرێت.
عەبدو باس لەوەش دەكات، لە كۆندا دۆشاوەكە بە رێگەی ناعوری بەردین دەكرا، توانایەکی زۆر بەهێزی دەویست بەڵام ئێستا دوو كەس بەرێگەی پێ كە پێڵاوی جزمەی پاك لە پێ دەكەن ترێیەكە دەشێلدرێت و پاشان بە پاڵاوگە ئاوی ترێیەكە دەردەكرێت.
عەبدو زیاتر لەم بارەیەوە روونیشی دەكاتەوە، لە میانی شێلاندنی ترێیەكە لەگەڵ خۆڵی سپی تێكەڵاو دەكرێت، بە رێگەی پاڵاوگەی دەستی بچووك و بە پەڕۆیەكی نرم و شەفاف ئاوی ترێیەكە دەردەكرێت.
دەشڵێت، شەربەتی ترێیەكە دەخرێتە نێو مەنجەڵێكی گەورە و پاشان ئاگرێكی گەورەی بە دار بۆی دەكرێتەوە دەخرێتە سەر ئاگرەكە و پاشان بۆ ماوەی دوو رۆژ بەجێ دەهێڵدرێت ئینجا لە عەسارە دەدرێت.
لە كۆتایشدا ئاماژە بەوە دەكات، دابینكردنی دۆشاوی ترێ داهاتێكی دارایی بۆ جووتیاران دابین دەكات بەتایبەتیش لەو كاتەی بەرهەمی دۆشاوەكە زۆر بێت، چونكە یەك كیلۆی ئەو دۆشاوە نرخەكەی دەگاتە 600 لیرەی سووری كە دەگاتە 2 دۆلار.
دۆشاوی ترێ بۆ ئامادەكردنی چەند چێشتێك بەكار دەهێنرێت و لەم بارەیەوە دایكی جوان كە ئافرەتێكی ماڵەوەیە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "دۆشاوی ترێ لە چێشتی بەیانیان دەخورێت چونكە تام و چێژیەكی زۆر خۆشی هەیە و وزەیەكی چالاك و گەرماكەرەوە لە وەرزی زستان بە مرۆڤ دەبەخشێت".
دایكی جوان ئاماژە بەوەش دەكات، دۆشاوی ترێ لە ژەمەکانی خواردانی دیكە و چێشتەكانی تر بەكار دەهێنرێت، لەوانە نانی بەڕۆن و شیرەمەنی و چەند خۆراكێكی دیكە.
پزیشك و شارەزا لە پزیشكی گشتی مەمحەد عیسا سەبارەت بە سوودەكانی دۆشاوی ترێ بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "دۆشاوی ترێ سوودی زۆر باشی هەیە چونكە لە رووی ڤیتامینات و خوێی مەعدەنی زۆر دەوڵەمەندە".
عیسا باس لەوەشدەكات، هەموو تەمەنەكان دۆشاوی ترێ دەخۆن، چونكە ئەوە دەرمانێكی سرووشتییە كە یارمەتی جەستەی مرۆڤ دەدات و بۆ چارەسەریی نەخۆشییەكانیش زۆر سوودی هەیە لەوانەش كەم خوێنی چونكە ئەو خۆراكە دەورەی خوێن بەهێز دەكات و لەبەرزبوونەوەی فشاری خوێنیش مرۆڤ دەپارێزێت و رێگریش دەكات لە جەڵتەی دڵ.
ناوبراو ئاماژە بە سوودی دیكەی دۆشاوی ترێ دەكات و دەڵێت، دۆشاوی ترێ بەشێوەیەكی راستەوخۆ وزە دەبەخشێتە لاشی مرۆڤ، چونكە مادەی شەكرە كە بەخێرایی دەیمژێت تێدایە كە ئەوەش یارمەتی كەمبوونەوەی رێژەی كوڵسترۆڵ لە جەستەی مرۆڤ دەدات و ماسولكەكانیش چالاك دەكات.