Rewa Mahmood Hasan
08 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2022
سلێمانی - AA
بەرێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی چەند رێنماییەک بڵاو دەکاتەوە تایبەت بە خۆڵبارین و چۆنیيەتی خۆپاراستن.
سەبارەت بەو خۆڵبارینەی لة دوێنێوە هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی گرتووتەوە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەو کەش و هەوا خۆڵبارینە بە یەکێک لە کێشە گەورە و کاریگەرەکان بۆسەر تەندروستی هاوڵاتیيان دادەنێت و ڕایدەگەیەنێت: "هەڵمژینی ئەو هەوایەی بووە بە تەپ و تۆز بە شێوەیەکی گشتی بۆ تەندروستی مرۆڤ باش نییە و کاریگەری راستەوخۆ دەکاتە سەر بارودۆخی تەندروستی هاوڵاتیيان".
تەندروستی سلێمانی باس لەو تێکچوونی تەندروستیى مرؤڤ دەکات کە دەکرێت بەهۆی خۆڵبارینەوە تووشی بین و دەڵێت: هۆکارەکانی ئەم خۆڵبارینە لەم ڕووە وە کاریگەری دەبێت
١- دەبێتە هۆی هەستیاری حەساسییەت و پێڵووی چاوەکان سوور دەبنەوە و تووشی خوران دەبێت.
٢- هەستیاری لوت و بەتایبەتى ناوپۆشی لوت سوور دەبێت و تووشی هەوکردن دەبێتەوە بەمەش گیرانی لوت دروست دەبێت و کەسەکە تووشی تەنگەنەفەسی دەبێت.
۳- فشاری خوێن و خوێن بەربوون و هەوکردنی گوێچکەی ناوەڕاست زۆر جار دەرئەنجامی ئەم خۆڵبارینەیە و کاریگەری دروست دەکات لەسەر ئەو کەسە.
٤- ئەو کەسانەی تەنگە نەفەسن و ڕەبۆیان هەیە لەگەڵ ئەم خۆڵبارینە حاڵەت و نیشانەکانیان زیاد دەکات.
٥- زۆر جار دەبێتەهۆی خورانی پێست و سوربوونەوە و نەخۆشی ئێکزیما.
٦- کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان و سییەکان دروست دەکات و بەمەش کەسەکە تووشی کۆکە و پژمین و ناڕەحەتی زۆر دەبێت چونکە ئەو دەنکۆڵانە هەڵگری میکرۆب و بەکتریان.
سەبارەت بە چۆنیيەتی خۆپارێزیش تەندروستی سلێمانی چەند رێنماییەکی دەرکردووە کە ئەمانەن؛
١- داخستنی دەرگا و پەنجەرە و پاککردنەوەی شوێنی خۆڵبارین بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی لە ماڵەوەن.
٢- لە کاتی چوونە دەرەوە دەمامک ببەسترێ و ڕوو پۆشی خۆت و شوێنی مانەوە بکەی بەبەردەوامی.
۳- دەرگا و پەنجەرە دابخە ئەگەر بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت مەچۆ دەرەوە.
٤- زۆر خواردنەوەی شلەمەنی بەتایبەت لەکاتی شۆفێری و چوونە دەرەوە هەوڵبدرێت هەوای ناو ئۆتۆمبێل بکرێتەوە.
٥- خواردنی میوە و سەوزە بەبەردەوامی.
٦- تێکەڵ نەبوونی هاوڵاتيیان و مامەڵە نەکردنیيان لەگەڵ سەگ و پشیلە کە لە ئێستادا لەلایەن هاوڵاتیيانەوە گرنگی زۆری پێدەدرێت ، چونکە ئەو تۆز و خۆڵە لەگەڵ فەرووی ئاژەڵەکان کێشە دروست دەکات.
۷- لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو هاوڵاتیيان دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرمی١٢٢ ەوە بکەن.