01 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2020
ئەنقەرە - AA
ئهو فڕۆكهی سهربازییهی كه ٤٢ كهسی له شاری وهانی چینهوه، كه ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی تێدا بڵاوبووهتهوه، دهربازكردبوو، له فڕۆكهخانهی ئهتیمهسگوت نیشتهوه.
وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا رایگەیاند "دەمەوێت جەخت لەوەبکەمەوە کە دەوڵەتەکەمان بەھێزە و لە ھەر شوێنێکی جیھان بێت، ھیچ یەکێک لە ھاووڵاتییانمان بە تەنھا جێناھێڵین".

فەخرەددین کۆجا گوتی: "لە ھیچ یەکێک لە سەرنشینەکانماندا، تەنانەت لە رێگاش، ھیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکە، ھیچ گومانێک بوونی نییە".
وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا گوتیشی: "٣٢ تورک، شەش ئازەریی، سێ جۆرجی و ئەلبانییەک لەگەڵ خانەوادەکانیان، کۆی گشتیی ٤٢ کەس ھێنراونەتەوە تورکیا".
ئەوەش دوای ئەوە دێت لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩دا لە شاری وھانی سەر بە ویلایەتی ھوبای چین جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا دۆزرایەوە. لە ٣١ی کانوونی یەکەمیشدا کۆمسیۆنی تەندروستی شارەوانی وھان رایگەیاند دوای ئەوەی ٢٧ کەس بەھۆی سەردانی کردن و ئیش کردن لە بازاڕی بەرھەمە دەریاییەکانی ھوانان دووچاری ڤایرۆسەکە بوون، بازاڕەکەیان داخستووە.
لێکۆڵینەوە زانستییەکانیش گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە سەرچاوەی ڤایرۆسەکە چەند جۆرێکی شەمشەمە کوێرە و مارە، بەمھۆیەوە تا بنەبڕ کردنی ڤایرۆسەکە بازرگانی کردن بە ئاژەڵە کێوییەکانەوە قەدەغە کرا.
لە ماوەیەکی کورتیشدا ڤایرۆسەکە بۆ شار و ویلایەتەکانی دیکەی چین تەشەنەی کرد و بەم ھۆیەوە لە ٢٢ی ئەم مانگەوە لە ١٧ شاری ویلایەتی ھوبای ھۆکارەکانی گواستنەوەی گشتی وەستێندراون.
بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەشەوە زۆرێک لە کۆمپانیا فڕۆکەوانییە جیھانییەکان گەشتەکانیان بۆ چین وەستاندووە و رێکخراوی تەندروستی جیھانیش دۆخی لە ناکاوی راگەیاندووە.