ئیستانبوڵ - AA
لە پرێمیەر لیگدا، لەو یارییەی کە ئەستێرەی پورتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوو گۆڵی تێدا تۆمارکرد، یانەی مانچستەر یونایتد توانی بە ئەنجامی ٤-١ لە یانەی نیوکاسڵ یونایتد بباتەوە.
یانەی مانچستەر یونایتد، کە دوای ١٢ ساڵ سەرلەنوێ رۆناڵدۆ درێسەکەی پۆشی، لە میانی یارییەکانی حەفتەی چوارەمی پرێمیەر لیگدا میوانداری نیوکاسڵ یونایتدی کرد.
مانچستەر یونایتد، توانی بە دوو گۆڵی رۆناڵدۆ لە خولەکەکانی ٤٥+٢ و ٦٢ و برونۆ فێرناندێس لە خولەکی ٨٠ و لینگارد لە خولەکی ٩٠+٢ یارییەکە بباتەوە.
ھاوکات تاکە گۆڵی تیپی میوان لە خولەکی ٥٦ لەلایەن خاڤیێر مانكویللۆ تۆمارکرا.
بەم ئەنجامەش، یانەی مانچستەر يونايتد کۆی خاڵەکانی گەیاندە دە خاڵ و نیوکاسڵیش لە یەک خاڵ مایەوە.
لەلایەکەی دیکەوە، لە یارییە گرنگەکانی دیکەی ئەمرۆ پرێميەر ليگ مانچستەر ستی لە لیستەر ستیى بە ئەنجامی ١-٠ بردەوە و ئارسناڵ توانی بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە نۆرویچ ستی بباتەوە و یەکەم بردنەوەی لەم وەرزەدا تۆمار بکات.