ریال مەدرید.. ئێدین ھازارد و کارلۆس هێنریک کاسیمیرۆ تووشی کۆرۆنا بوون
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی رایگەیاند کە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بۆ ھەردوو یاریزان ئێدین ھازارد و کارلۆس هێنریک کاسیمیرۆ، پۆزێتیف دەرچووە.
Madrid
مەدرید - AA
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی رایگەیاند کە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بۆ ھەردوو یاریزان ئێدین ھازارد و کارلۆس هێنریک کاسیمیرۆ، پۆزێتیف دەرچووە.
بەپێی ئەو راگەیەندراوە راگەیەنراوەی کە لە یانەی ریال مەدرید بڵاوکراوەتەوە، "بەپێی ئەنجامی ئەو پشکنینانەی کە بەیانی رۆژی ھەینی ئەنجامدراوە، ھەردوو یاریزان ئێدین ھازارد و کارلۆس هێنریک کاسیمیرۆ پۆزێتیف دەرچووە. ھاوکات پشکنینەکان ئەمڕۆش دووبارە کرانەوە و ھەمان ئەنجامی ھەبوو".
راشگەیەندرا کە ھەردوو یاریزانەکە بەمەبەستی خۆکەرەنتینکردن رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.
ھەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بۆ یاریزانان و تەکنیکارانی یانەی ریال مەدرید نێگەتیڤ بووە و ئامادەکارییەکانیش بەردەوامە.