Muthna Alahmad
17 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2021
ئیستانبوڵ ــ AA
لە چوارچێوەی یارییەکانی ٢٠یەمین ھەفتەی خولی فەڕەنسا "لیگ وەن" بۆ تۆپی پێ، یانەی پاریس سان جێرمان (١ ـ ٠) لە یانەی ئانجیە-ی بردووە.
لە چوارچێوەی یارییەکانی ٢٠یەمین ھەفتەی "لیگ وەن"دا، یانەی پاریس سان جێرمان و یانەی ئانجیە رووبەڕووی یەکتربوونەوە.
لە خولەکی ٧٠ گێمی دووەمی یارییەکەدا، یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان، لایڤن کۆرزاوا تاکە گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکرد.
یارییەکەیش بە ئەنجامی (١ ـ ٠) لە بەرژەوەندی پاریس سان جێرمان کۆتایی ھات.
بەم ئەنجامەیش یانەی پاریس سان جێرمان کۆی خاڵەکانی گەیاندە ٤٢ خاڵ و پێشەنگی خولی پلە یەکی فەڕەنسای گرتووە و یانەی ئانجیە-یش بە کۆکردنەوەی ٣٠ خاڵ لە پلەی حەوتەمدایە.