Abdullah Shukur
22 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2018
سەنت پیتەرزبورگ - AA
لە یارییەکانی گەڕی دووەمی کۆمەڵەی پێنجەم، ھەڵبژاردەی بەرازیل لەسەر یاریگای کریستۆڤسکی رووبەڕووی ھەڵبژاردەی کۆستاریکا بووەوە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستھێنا.
بەدرێژایی ٩٠ خولەکی یارییەکەدا ھەردوو ھەڵبژاردە نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن، دواتریش لە خولەکی یەکەمی زیادکراوی یارییەکەدا یاریزانی بەڕازیلی فیلیپ کۆتینیۆ گۆڵێکی بۆ ھەڵبژاردەکەی تۆمار کرد.
لە خولەکی حەوتەمی یارییەکەدا نێیمار گۆڵێکی دیکەی بۆ ھەڵبژاردەکەی تۆمار کرد و بەم پێیەش بەڕازیل بە ئەنجامی ٢-٠ بەسەر ھەڵبژاردەی کۆستاریکا سەرکەوت.