توركيا

لێدوانی چاوشئۆغڵو لەبارەی عێراق و بەعشیقە

چاوشئۆغڵو: "بڵاوکردنەوەی راگەیەنراوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوای پەسندکردنی پڕۆژە بڕیاری رێگەدان بە ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی وڵات لە پەرلەمانی تورکیا، بە نیازپاکی نازانین و باشیش دەزانین کە ئەمە نوێنەرایەتی گشت گەلی عێراق ناکات".

Abdullah Shukur, Mazın Asad  | 05.10.2016 - نوێکردنەوە : 06.10.2016
لێدوانی چاوشئۆغڵو لەبارەی عێراق و بەعشیقە

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو: "بڵاوکردنەوەی راگەیەنراوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوای پەسندکردنی پڕۆژە بڕیاری رێگەدان بە ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی وڵات لە پەرلەمانی تورکیا، بە نیازپاکی نازانین و باشیش دەزانین کە ئەمە نوێنەرایەتی گشت گەلی عێراق ناکات".
-گرنگی بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق دەدەین و بەردەوامیش دەبین لە پشتیوانیکردنی عێراق. ئەرکی سەر شانی خۆمان لە پرسی سەقامگیری و ئاسایشی و یەکپارچەیی سنووری عێراق جێیەجێ دەکەین. ئێمە لەم بڕوایەداین کە ئەم بڕیارە کاتییە و بەھۆی سیاسەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە سەرچاوەی گرتووە".
-تاکە ئامانجی کەمپی بەعشیقە و کەمپەکانی دیکە مەشقپێکردنی ھێزە خۆجێییەکانە بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی دژی داعش و وەرگرتنەوەی ئەو ناوچانەی کە ئەو رێکخراوە داگیری کردوون".

وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو گوتی: "بڵاوکردنەوەی راگەیەنراوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوای پەسندکردنی پڕۆژە بڕیاری رێگەدان بە ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی وڵات لە پەرلەمانی تورکیا، بە نیازپاکی نازانین و باشیش دەزانین ک ئەمە نوێنەرایەتی گشت گەلی عێراق ناکات".

چاوشئۆغڵو لە دوای کۆبوونەوەی دوو قۆڵی و نێوان شاندەکان لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی سربیا ئیڤیک داجیج لە کۆشکی وەزارەتی دەرەوە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەش رێکخست.

چاوشئۆغڵو لەبارەی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دژی تورکیا گوتی: "بڵاوکردنەوەی راگەیەنراوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوای پەسندکردنی پڕۆژە بڕیاری رێگەدان بە ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی وڵات لە پەرلەمانی تورکیا، بە نیازپاکی نازانین و باشیش دەزانین ک ئەمە نوێنەرایەتی گشت گەلی عێراق ناکات".

راشیگەیاند کە ئەو پرۆژە بڕیارە لەوەتەی ساڵی ٢٠٠٧وە ھەموو ساڵێک نوێ دەکرێتەوە و زیاتریش بەمەبەستی رێگرییە لە ھێرشەکانی پەکەکە.

چاوشئۆغڵو گوتیشی: "لەم پرۆژە بڕیارەی دوایی، داعشیش خرایە نێو ئەم چوارچێوەیە. ھەبوونی داعش ھەڕەشەیە بۆ سەر تورکیا. ئێمە دەمانەوێت عێراق سەقامگیری و ئاسایشی خۆی دەستەبەر بکات و ئەم رێکخراوە تیرۆریستیانە لەو شوێنە نەمێنەوە. بەداخەوە ئەم دۆخەی عێراق کاریگەری لەسەر وڵاتانی ناوچەکەش ھەیە. سیاسەتی مەزھەبگەرایی مالیکی عێراقی ھێنایە ئەم دۆخەی ئێستا. ئەگەر ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق ھەبوایە ئەوا رێکخراوی تیرۆریستی داعش نەیدەیتوانی مووسڵ و ناوچەکانی دیکە داگیر بکات".

چاوشئۆغڵو زیاتر گوتیشی: "تورکیا لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی مافی خۆی لە دژی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک داعش و پەکەکە جێبەجێ دەکات کە سەرچاوەکەیان لە عێراقەوە سەرھەڵدەدات. ھاوکات لە لایەکی دیکەش پشتیوانی لە عێراق دەکەین لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر. ھاوکات کەمپی بەعشیقە بە ئاگاداری عێراق دروستکراوە. تاکە ئامانجی کەمپی بەعشیقە، مەشقکردنە بە ھێزە خۆجێییەکانە. بەرپرسانی بەغدا سەردانی ئەم کەمپەیان کرد و پشتیوانی ماددیان کرد. ئایا بۆچی ئێستا وای لێھات. من با بڵێم ھۆکارەکەی ئەمە سیاسەتەکانی ناوخۆی عێراقە".

چاوشئۆغڵو راشیگەیاند کە ئەرکی سەر شانی خۆیان لە پرسی سەقامگیری و ئاسایشی و یەکپارچەیی سنووری عێراق جێیەجێ دەکەن. گوتیشی: "تاکە ئامانجی کەمپی بەعشیقە و کەمپەکانی دیکە مەشقپێکردنی ھێزە خۆجێییەکانە بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی دژی داعش و وەرگرتنەوەی ئەو ناوچانەیە کە ئەو رێکخراوە داگیری کردوون".


-" ئیتر کۆبوونەوە و دیداری بێ سوودمان ناوێت"

چاوشئۆغڵو لە درێژەدا ئاشکراشی کرد کە تاکو ئێستا زیاتر لە ٧٥٠ تیرۆریستی داعشیان کوشتووە و گوتیشی: "بەھۆی نیگەرانییەکانی ناوخۆی عێراق، سیاسەتی لەو جۆرەی عێراق لەگەڵ بەھای پەیوەندییەکانی دراوسێتیمان ناگونجێت".

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەش دا کە تورکیا نایەوێت عێراق لەسەر ھەڵوێستی مەزھەبگیری ببینێت کە تاکو ئێستا تەواوی گەلی عێراق بە چاوی برایانە تەماشا دەکەن و گوتیشی: "بایەخ بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق دەدەین و ھاوکارییەکانمان بۆ عێراق درێژەی دەبێت. ھاوکات بەرپرسیارێتی خۆمان لە سەقامگیری و یەکپارچەیی سنوورەکانی عێراق جێبەجێ دەکەن و ھەموو جۆرە ھاوکارییەکیش پێشکەش دەکەین. پێمانوایە ئەو جۆرە بڕیارانە کاتییە و سەرچاوەکەی بۆ سیاسەتی ناوخۆ دەگەڕێتەوە. بۆیە لەکاتی داوەتکردنی باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە بۆ وەزارەتەکەمان ھەڵوێستی خۆمان پێیان راگەیاند و ھەروەھا تێروانینی خۆمان لەسەر عێراق بەو ھۆیەوە بە ئیدارەی بەغداش رایگەیاند".

چاوشئۆغڵو راشیگەیاند نیازپاکی و ھەڵوێستی ئەرێنی تورکیا لەوبارەیەوە درێژەی دەبێت.

لەبارەی وەستانی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و رووسیا لەبارەی سووریا و رۆڵی تورکیا لەوبارەیەوە، چاوشئۆغڵو روونی کردەوە کە لە دیدارێکی کورتی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جۆن کیری لە کۆنفڕانسی ئەفغانستان لە برۆکسل تاوتوێی پرسەکەیان کردووە و گوتیشی: "لە ھەر قۆناغێکدا بڕیارمان دەکرد و نەخشەرێگەمان دیاری کرد، بەڵام بەداخەوە پەیرەوکردنی ھیچ کام لە بڕیارەکانمان نەبینی".

ئەوەشی خستەڕوو کە ئاگربەستەکەی سووریا ھەموو جارێک بە راشکاوانە لە لایەن رژێمی سووریا و ھێزە ھاوپەیمانەکانی پێشێل کراوە و راشیگەیاند سەرەڕای ئەوەی تورکیا پشتگیرییەکی زۆری ئاگربەستەکەی کردووە، کەچی بەھۆی رێگرییەکانەوە لە گەیاندنی ھاوکاریی مرۆیی خۆیان و نەتەوە یەکگرتووەکان شکستیان خواردووە.

چاوشئۆغڵو لە بەشێکی قسەکانیدا بە پێویستی زانی پرسی سووریا تەنھا لە نێوان رووسیا و ئەمریکا تاوتوێ نەکرێت، بەڵکو لەگەڵ گشت ئاکتۆرەکان دانوستانی لەگەڵ بکرێت و گوتیشی: "ئەمڕۆ لەگەڵ کیری ھەڵسەنگاندمان لەسەر ئەم بابەتە کرد. ئەگەر جارێکی دیکە بەیەک بگەین و دووبارە بڕیار بدەین، بە راستی پێویست بە کۆبوونەوەی ئەرێنی دەبێت. لەو جۆرە کۆبوونەوە نەرێنییانە بڕیارەکان ھیچ سوودێکی نابێت".

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە باشترین رێگەچارە بۆ قەیرانی سووریا چارەسەری سیاسییە و زیاتر گوتیشی: "وەک رۆڵگێڕە گرنگەکان بەراستی پێویستە کارێک ئەنجام بدەین. رەنگە ئەمە دوا دەرفەت بێت. بە پێچەوانەوە لێرەدا شەڕی سڤیل، شەڕوپێکدادان، ستەمکاری و کوشتن بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ بەردەوام دەبێت. چارەسەر ھەڵدەبژێرین؟ بێگومان چارەسەر ھەڵدەبژێرین. بۆیە پێویستە لەم ماوانەدا ھەوڵەکانمان چڕتر بکەینەوە، بەڵام ئیتر کۆبوونەوە و دیداری بێ سوودمان ناوێت".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın