Hemın Othman Mohammed
10 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2017
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگه‌یاند "سەرکۆمارمان گۆڕانکاری دەستووریی پەسندکرد، ئێستا رەزامەندنی گەل ماوە کە ناوەکەی دیکەی گشتپرسییە و بهروارهكهشی دیاریكراوه، پشتیوان به‌خوا لە ١٦ی نیسان گشتپرسی ئەنجام دەدرێت. ئەم گۆڕانکارییانە کە لە پەرلەمان چارەسەرکراوە و، سەرکۆمار واژووی کردووە، گەل پشتگیری كۆتایی دەکات".
سه‌باره‌ت به‌و هێرشه‌ی فڕۆكه‌كانی رووسیا به رێكه‌وت له ئه‌لباب كردیانه‌سه‌ر ئه‌و بینایه‌ی سەربازانی سوپای توركیای تێدابوو، یڵدرم رایگه‌یاند: "دوێنێ بەڕێز سەرکۆمارمان و بەڕێز پوتین په‌یوه‌ندی تەلەفۆنیان ئه‌نجامدا. باسیان له‌وه كرد كه ئەوە رووداوێكه و نیگه‌رانی خۆیان بەراشکاوی خستەڕوو. بۆ دووبارەنەبوونەوەی رووداوی هاوشێوە له‌مه‌ودوا هەموو رێگایەک دەگیرێتهبەر بۆ هەماهەنگی پێویست و پێكه‌وه كاركردن. خوا لە شەهیدەکانمان خۆش بێت و شیفای به‌په‌لی بریندارانمان بدات".