Mazın Asad
01 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند: "قەرەبووی تاڵانکردنی دام و دەزگا گشتییەکان و قوربانیدانی ھاووڵاتیان و قوتابیان لە ١٥ تەمووز کراوەتەوە. بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کەمێک پێش ئێستا لە بەرێز سەرۆکی زانکۆ وەرمگرت، کۆی گشتی ژمارەی قوتابیانی ئەکادیمیای سەربازی، قوتابخانەی سەربازی، رەقیبەکان، و ئەکادیمییەکان بەر لە ١٥ی تەمووز ٩ ھەزار و ٨٢٨ کەس بوو، بەڵام ئەمڕۆ ئەو ژمارەیە بووەتە ٩ ھەزار و ٨٣٢ کەس کەوایە لەم بابەتە ھیچ خاڵێکی لاواز نەماوە و بۆشاییەکە پڕ کراوەتەوە. واتە ئەگەر بێت و ژمارەی قوتابیانی فەرماندەیی جەندرمە و ھێزە ئەمنییەکانی وشکانی بخەینە سەر دەکاتە نزیکەی ١٦ ھەزار کە ئەمەش ھەروەک جارانە و سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ ئێمە".
یڵدرم بەشداری لە کردنەوەی ساڵی ئاکادیمی زانکۆی بەرگری میللی و رێوڕەسمی دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندنی پەیمانگەکانی جەنگی کرد و گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا لەبارەی ھەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووز لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ، رایگەیاند: "قەرەبووی تاڵانکردنی دام و دەزگا گشتییەکان و قوربانیدانی ھاووڵاتیان و قوتابیان لە ١٥ تەمووز کراوەتەوە. بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کەمێک پێش ئێستا لە بەرێز سەرۆکی زانکۆ وەرمگرت، کۆی گشتی ژمارەی قوتابیانی ئەکادیمیای سەربازی، قوتابخانەی سەربازی، رەقیبەکان، و ئەکادیمییەکان بەر لە ١٥ی تەمووز ٩ ھەزار و ٨٢٨ کەس بوو، بەڵام ئەمڕۆ ئەو ژمارەیە بووەتە ٩ ھەزار و ٨٣٢ کەس کەوایە لەم بابەتە ھیچ خاڵێکی لاواز نەماوە و بۆشاییەکە پڕ کراوەتەوە. واتە ئەگەر بێت و ژمارەی قوتابیانی فەرماندەیی جەندرمە و ھێزە ئەمنییەکانی وشکانی بخەینە سەر دەکاتە نزیکەی ١٦ ھەزار کە ئەمەش ھەروەک جارانە و سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ ئێمە".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتیشی: "رۆژ لە دوای رۆژ رەھەندەکانی ناپاکی ئەو رێکخراوە سوکەی بەسەر وڵاتەکەمانیدا ھێنای بەشێوەیەکی روون و ئاشکرا دەردەکەوێت. تەماشاکەن کاتێ لەو دامەزراندنانە دەڕوانن کە دوای ھەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووز کراون چی بەدیدەکەن. پارێزگاری ئیستانبوڵ، فەرماندەیی خوێندنگەی جەنگی ئاسمانیی، بەڕێوەبەری رادیۆی ئیستانبوڵی TRT، فەرماندەی فەوجی خوێندنگەی جەنگی ئاسمانیی، بەڕێوەبەری گشتیی بانکی کار، راگری خوێندنگەی جەنگی ئاسمانیی. دامەزراندنی لەو شێوەیەیان کردووە. ئایا کودەتایان کردووە بەسەر ئەرکی مامۆستاکانی خوێندنگەی جەنگی بۆ ئەوەی ببنە بەرپرسی ئەو دامەزراوانە؟ لەبەرئەوە جارێکی دیکە دووبارەنەبوونەوەی ھەڕەشەی لەو چەنشنە و ھاوشێوەی پەیوەستە بە یەکگرتنی ئەو دامەزراوانە لەگەڵ گەلدا".
سەبارەت بە پیشەسازی بەرگری تورکیا، سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند: "کاتێک پێگەی ستراتیژیی ناوچەکەمان لەبەرچاودەگرین، ئەوە دەبینین کە دەبێت تورکیا چەند ھەنگاوێک بنێت بە ئاراستەی بەرزکردنەوەی تواناکانی لەھەریەک لە بوارەکانی پیشەسازی سەربازیی و بەپەرچدانەوەدا".