Sangar Hamad Azeez,Ramal Abdullah Mahmood
20 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە – AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا و بریکاری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، بینالی یڵدرم: "تورکیا چاو پۆشی لە رێکخراوە تیرۆریستییەکان ناکات و دەستەوەستان ناوەستێت. وەک سەرکۆمارمان گوتی چی پێویست بێت ئەنجامی دەدەین و بەردەوام دەبین لە ئەنجامدانی".
لە میانی بەشداریکردن لە کۆنگرەی لقی زەنگۆڵداکی پارتەکەیدا سەرۆکوەزیرانی تورکیا و بریکاری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، بینالی یڵدرم گوتارێکی پێشکەش کرد.
یڵدرم لەبارەی ئۆپەراسیۆنی عەفرینەوە گوتی: " رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌ڵێن 'توركیا ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر كورده‌كان ئه‌نجام ده‌دات'. هه‌مووی درۆیه. ته‌ماشاكه‌ن، له عه‌فرین 350 هه‌زار خوشك و برای كوردمان له ده‌ست فشار و سته‌می رێكخراوه‌كانی په‌كه‌كه، په‌یه‌ده، داعش و یه‌په‌گه ئه‌و خاكه‌یان چۆڵكردووه و په‌نایان بۆ توركیا هێناوه. به‌هاتنه توركیا گیانیان رزگار بووه. ئامانجی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه نه‌هێشتنی ئه‌و سته‌مه‌یه كه ئه‌و ئاست نزمانه كردوویانه، هه‌روه‌ها كۆتاییهێنانی یەکجارەکییە به‌و هێرشه تیرۆریستیانه‌ی له ناوچه‌ی قه‌ڵغانی فوراته‌وه له عه‌فرینه‌وه ده‌كرێته سه‌ر ناوچه‌كه‌مان. گرنگترینی(ئامانجی ئۆپەراسیۆنی عەفرین) ئه‌وه‌یه ئاسایشی گیان و ماڵی هاووڵاتیانمان له پارێزگاكانی باشووری وڵاتمان ده‌سته‌به‌ر بكرێت و دڵنیایی پێ بدرێت. هیچ كه‌سێك دۆخه‌كه به ئاسانی وه‌رنه‌گرێت، ئه‌گه‌ر به‌لای ئێمه‌وه بابه‌ته‌كه نیشتمان بێت ئه‌وا ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه هێنده گرنگ نییه".
بریکاری سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم تیشکی خستە سەر ئەوەی کە لەمڕۆژانە سیناریۆی نوێ دەبینین لە باشووری سنوورەکانیانەوە و گوتی: "لەلایەکەوە هاوپەیمانمان لەسەریەک بەڵێنمان پێ دەدەن، لەلایەکی دیکەیشەوە رێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە، یەپەگە، پەیەدە و داعش لە ناوچەکە جێگیر دەکەن. تورکیا چاو پۆشی لەمە ناکات و دەستەوەستان ناوەستێت. وەک سەرکۆمارمان گوتی چی پێویست بێت ئەنجامی دەدەین و بەردەوام دەبین لە ئەنجامدانی. ئەمەش لەپێناو ئەوەی سبەی تیرۆریستانی پەکەکە، پەیەدە و داعش بەڵای گەورەترمان بەسەردا نەهێنن".
لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیشیدا یڵدرم لە بارەی مافدان بە کەسوکاری قوربانیانی کانەخەڵوزەکەی زۆنگوڵداک، گوتی: "بۆ ئەوەی کرێکارانی کانەخەڵوزی سۆما بە شەهید تۆمار بکرێن گۆڕانکاریمان ئەنجام دا و ژمارەیەک مافمان (بەکەسوکاریان) دا. بەڵام کرێکارانی زۆنگوڵداک لەو مافانە سوودمەند نەدەبوون. ئەوەش چاک دەکەین. ئەو برایانەمان کە لە کانەخەڵوزی زۆنگوڵداک کۆچی دواییان کرد لە پلەی شەهیددا تۆماریان دەکەین و کەسێکی نزیکیان لە کەرتی گشتیی دادەمەزرێنین".