Hemın Othman Mohammed
18 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
بینالی یڵدرم: ''سوورین لەسەر گوتەکەی بەڕێز سەرکۆمار کە بەگرنگییەوە باسی کردووە و گوتوویەتی 'سەبارەت بەمووسڵ لە ئۆپەراسیۆنەکەدا و لەسەر مێزیش بوونمان دەبێت'. ئەوەتا ئەوانەی ئێستا لەهێڵەکانی پێشەوەن لەئۆپەراسیۆنەکەدا، ئەو چەکدارانەن کە ئێمە لەباشیک مەشقمان پێکردوون. موجاهیدانی نەینەوان. لەگەڵ پێشمەرگەکاندا بەشداریی ئۆپەراسیۆنەکەیان کردووە. ئەمە جگە لەوەی لەچوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییدا، هێزی ئاسمانی ئێمە هێرشی ئاسمانییان ئەنجامداوە. ئەوانەی کە گوتیان 'تورکیا کاری لەمووسڵ نییە'، وەڵامی خۆیان وەرگرت''.
سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ، سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رایگه‌یاند ''سوورین لەسەر گوتەکەی بەڕێز سەرکۆمار کە بەگرنگییەوە باسی کردووە و گوتوویەتی 'سەبارەت بەمووسڵ لە ئۆپەراسیۆنەکەدا و لەسەر مێزیش بوونمان دەبێت'. ئەوەتا ئەوانەی ئێستا لەهێڵەکانی پێشەوەن لەئۆپەراسیۆنەکەدا، ئەو چەکدارانەن کە ئێمە لەباشیک مەشقمان پێکردوون. موجاهیدانی نەینەوان. لەگەڵ پێشمەرگەکاندا بەشداریی ئۆپەراسیۆنەکەیان کردووە. ئەمە جگە لەوەی لەچوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییدا، هێزی ئاسمانی ئێمە هێرشی ئاسمانییان ئەنجامداوە. ئەوانەی کە گوتیان 'تورکیا کاری لەمووسڵ نییە'، وەڵامی خۆیان وەرگرت''.
له گوتارێكیدا له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مانی توركیا پێشكه‌شی كرد، یڵدرم باسی له بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ كرد.
یڵدرم ئاماژه‌ی به ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات كرد له باكووری سووریا كه پێی ناوه‌ته 56مین رۆژیه‌وه، باسی له‌وه‌یش كرد كه له ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه تا ئێستا رووبه‌ری هه‌زار و 250 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یان كۆنترۆڵ كردووه‌تەوە.
یڵدرم باسی له‌وه كرد كه دانیشتوانی جه‌رابلوس و گوندنشینانی ده‌ورووبه‌ری جه‌رابلوس، دووباره گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كه و، گوتی: "سه‌ره‌تا جه‌رابلوس، پاشان راعی و دابق-مان له رێكخراوی داعش پاككرده‌وه. به‌و شێوه‌یه‌ش دابق-مان كرده ناوچه‌یه‌كی ئارام. به كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی دابق به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رێگریمان كرد له هێرشی مووشه‌كی بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌مان و كیلس له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه. به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رێگریمان كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چه‌كی دیكه‌یان بكه‌وێته ده‌ست چه‌كی دوورهاوێژ، ئه‌وا به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه دروستكردن. به‌و چه‌كانه‌ی ئێستا به‌ده‌ستیانه‌وه‌یه ناتوانن ئه‌و مووشه‌كانه‌ی ئاراسته‌یان ده‌كه‌ن بگاته شوینی مه‌به‌ست".
- "پێویستمان به مۆڵه‌تی كه‌س نییه"
یڵدرم، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئامانجی توركیا ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتیی، ئاسایش و سه‌قامگیرییه له ناوچه‌كه‌دا و، گوتی: "جگه له‌وه هیچ ئامانج و مه‌به‌ستێكمان نییه. با هه‌موو ئه‌وه بزانن كه به‌رامبه‌ر هه‌ر جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆسه‌ر توركیا، ده‌ستبه‌جێ كاری پێویست ده‌كه‌ین. بۆ ئه‌وه‌ش پێویستمان به مۆڵه‌تی كه‌س نییه. له‌ژێر هه‌موو هه‌ل و مه‌رجێكدا توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر پاراستنی ئاسایشی سنووره‌كانی".
بینالی یڵدرم، باسی له‌وه كرد كه ماوه‌یه‌كی زۆره ده‌ست به‌و ئۆپه‌راسیۆنه كراوه كه باسی لێوه ده‌كه‌ن و، گوتی: "له نزیكه‌وه چاودێری رووداوه‌كان ده‌كه‌ین. به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو پلان و حساب بۆ هه‌موو پێشهاتێك كراوه. ئاماده‌كارییه‌كانمان ته‌واوكراوه. ئه‌گه‌ر هه‌ر دۆخێك له دژی توركیا سه‌رهه‌ڵبدات، ئه‌وا هه‌نگاوی پێویست ده‌گیرێته‌به‌ر، به هه‌مان شێوه به‌رپه‌رچی ده‌درێته‌وه. وه‌ك بەڕێز سەرکۆمار جه‌ختی له‌سه‌ر كرده‌وه و گوتوویەتی 'سەبارەت بەمووسڵ لە ئۆپەراسیۆنەکەدا و لەسەر مێزیش بوونمان دەبێت'. ئەوەتا ئەوانەی ئێستا لەهێڵەکانی پێشەوەن لەئۆپەراسیۆنەکەدا، ئەو چەکدارانەن کە ئێمە لەباشیک مەشقمان پێکردوون. موجاهیدانی نەینەوان. لەگەڵ پێشمەرگەکاندا بەشداریی ئۆپەراسیۆنەکەیان کردووە. ئەمە جگە لەوەی لەچوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییدا، هێزی ئاسمانی ئێمە هێرشی ئاسمانییان ئەنجامداوە. ئەوانەی کە گوتیان 'تورکیا کاری لەمووسڵ نییە'، وەڵامی خۆیان وەرگرت''.
- "هه‌رگیز رێگه به رووداوه‌كان ناده‌ین له قوڵایی سنووره‌كانماندا"
یلدرم ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه ئه‌مریكا له ساڵی 2003دا چووه عێراقه‌وه و سه‌دامی رووخاند و، قۆناغێكی نوی له عێراق هاته ئاراوه و، گوتی: "به به‌رده‌وامی باسی هه‌ستیاری ناوچه‌كه‌مان بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كرد. به به‌رده‌وامی كارمان له‌سه‌ر بابه‌تی هه‌ستیاریی نه‌ژادی كرد. هۆشدارییهكانماندا له‌باره‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه. به‌ڵام باوه‌ڕ بكه‌ن كه به‌داخه‌وه گوێ به هه‌موو ئه‌و هۆشدارییانهمان نه‌درا. له كۆتاییدا حه‌ق ده‌رچووین. به‌تایبه‌تی ئه‌مڕۆ هه‌موو جیهان ده‌زانێت كه رێكخراوی تیرۆریستیی داعش دوای ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه هاته ئاراوه. ئه‌گه‌ر له كاتی خۆیدا گوێ به‌و هۆشداریانه بدرایه، ئه‌وا له عێراق ملیۆنەها كه‌سی بێ تاوان نه‌ده‌كوژران. عێراق وه‌ك ئه‌مڕۆ ناسه‌قامگیر نه‌ده‌بوو. نه‌ده‌بووه وڵاتێك رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان تیایدا بێن و بڕۆن".