Abdullah Shukur
12 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2016
ئەنتاڵیا
لە چوارچێوەی یارییەکانی ھەفتەی چوارەمی پاڵاوتنی جامی جیھانی ٢٠١٨ لە کیشوەری ئەورووپا، ھەڵبژاردەی تورکیا بە ئەنجامی ٢-٠ لە ھەڵبژاردەی کۆسۆڤۆی بردەوە و یەکەمین سەرکەوتنی لە نێو کۆمەڵەکەی خۆی تۆمار کرد.
بەم بردنەوەیەش هەڵبژاردەی تورکیا بە کۆکردنەوەی پێنج خاڵ و ھەڵبژاردەی کۆسۆڤۆش بە یەک خاڵ لە کۆمەڵەکەیاندا مانەوە.
لە خولەکی ٥١ ـەمینی یارییەکەدا، یاریزانی ھەڵبژاردەی تورکیا بوراک یڵماز گۆڵی یەکەمی لە یارییەکە تۆمار کرد.
ھاوکات لە خولەکی ٥٥ مینش یاریزان ڤۆلکان شان گۆڵی دووەمی هەڵبژاردەکەی تۆمار کرد و بەم پێیەش ھەڵبژاردەی تورکیا بە ئەنجامی ٢-٠ لە ھەڵبژاردەی کۆسۆڤۆی بردەوە و یەکەمین سەرکەوتنی لە نێو گرووپەکەی خۆی تۆمار کرد.