بە پێی ئەو زانیارییانەی دەستكەوتوون یاری تۆپا گارانێ خۆشتەویستترین یارییە لە لای خەڵكی وان و دەوروبەری. ئەو یارییە لە سەر مەیدانێك بە دوو تیمی شەش كەسی و تۆپێك لە تووكی بزن كە خراوەتە نێو گۆرەوەیەوە جێبەجێ دەكرێ. دوای ھەڵبژاردنی تیمی لێدەر و تیمی وەرگر بە فەرمانی دادوەر، یاری دەست پێ دەكا.
بە فڕێدانی تۆپ لە لایەن تیمی لێدەرەوە و وەرگرتنی لە لایەن تیمی وەرگرەوە یاریەكە بەردەوام دەبێ، ئەندامانی تیمی لێدەر بەرەوە ئامانجەكە رادەكەن لە ھەمان كاتدا ئەندامانی تیمی وەرگر ھەوڵ بۆ وەرگرتنی تۆپ لە تیمی لێدەر دەدەن.
ئەو تیمەی بتوانێ زۆرترین جار تۆپەكە لە ئامانجەكە بدا دەبێتە سەركەوتووی ئەو یارییە. خەڵاتی تیمی سەركەوتوو خواردنی نان لە ماڵی یەكێك لە ئدامانی تیمی دۆڕاوە.
لە ناوچەی ئەرجیشی سەربە شاری وان دانیشتوانی ناوچەكە لە سەر ٢٠ سانتیمەتری بەفر بە جۆشێكی زۆرەوە یاری تۆپاگارانێ دەكەن. ئەندامی تیمی سەرنەكەوتوو ئەنگین یاڵچین لەم بارەیەوە بۆ رۆژنامەوانان ئاشكرایكرد كە یاری تۆپاگارانێ یارییەكی تایبەتی ناوچەكەیە و لە باوباپیرانمانەوە بۆیان ماوەتەوە.